27/5/2019 03:56 PM

مومتاز حەیدەری كتێبخانە 700 كارتۆنییەكە دەگوازێتەوە بۆ گوند



نووسەرو  مێژنووس و توێژەری كورد مومتاز حەیدەری كتێبخانە تایبەتییەكەی خۆی لەبەر بەرفراوانبوونی دەگوازێتەوە بۆ گوندەكەی خۆیان  كە زیاتر لە 700 كارتۆنەو رۆژنامەنووسیێكیش كە هاوەڵی حەیدەرییە گلەیی ئەوە دەكات كە لەو هەولێرە گەورەیە، گوناهە شوێنێك نەبێت كتێبخانە مەزنە حەیدەری زادە جێگای ببێتەوە.
سەعید عەبدوڵڵا، دەڵێت: هەولێر ئەو شارە گەورەیەی كە هەزاران تەلار و باخ و ڤێلا و شا شەقامی تێدا جێ دەبێتەوە، بەڵام كتێبخانەیەكی دەگمەنی تێدا جێ نابێتەوە، بۆیە ئەو كتێبخانەیە سەری خۆی هەڵدەگرێ بەرەو گوند دەڕوات لەوەش سەیرتر ئەوەیە كە ئەو شارە گەورەیە، كتێبخانەیەكی وەهای تێدا نییە قابیلی ئەوەی بێ ئۆباڵی بۆ بكێشرێت.
رۆژنامەنووسەكە دەشڵێت: مومتاز حەیدەری بەمەبەستی خستنە ڕووی كتێبخانەكەی، یان باشتر وایە بڵێم بۆ ئەوەی زیاتر سوود بە خاوەن قەڵەم و عەوداڵانی سەرچاوە و كتێب بگەیەنێت هەوڵی بێ شوماریدا لەوسەر بۆ ئەو سەر و بە هەر شێوازێك بووە، بۆئەوەی كتێبخانەكەی وەك ناوەندێكی كلتووری ڕۆشنبیری بە رووماندا بكاتەوە، بەڵام ئەو هەوڵانە بێسوود بوون.
خاك-بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved