27/5/2019 05:05 PM

ئەرگەرچی ماریجوانا لەوانەیە کێش دابەزێنێت، بەڵام کاریگەری نەرێنی تری لەسەر جەستە دەبێت

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە وێڕای دیاردەیەکی باو بە ناوی "مونشیس" دوای بەکارهێنانی ماریجوانا، بەکارهێنەرانی ئەم مادەیە ئەگەری کەمتری هەیە کە کێشیان زیاد بکات یان قەڵەو ببن.
زۆربەی بەکارهێنەرانی ماریجوانا، ئەم مادەیە بۆ چێژوەرگرتن بەکار دەهێنن. نەوەد لە سەدی ئەمریکاییەکان دەڵێن کە ئەم مادەیە بۆ چێژوەرگرتن بە کار دەهێنن و تەنیا ١٠ لە سەدیان بە مەبەستی پزیشکی بە کاری دەهێنن.


یەکێک لە کاریگەرییەکانی ماریجوانا زیادکردنی حەزی خواردنە کە بە دیاردەی مونشیس دەناسرێت. هەرچەند وا دەردەکەوێت کە حەزی زۆرتر بۆ خواردن بە واتای زیادبوونی کێشە، توێژینەوەکان دەردەخەن کە بەکارهێنەرانی ماریجوانا ئەگەری کەمتری هەیە کە کێشیان زیاد بکات.


تیمێک لە توێژەران لە زانکۆی ئیالەتیی میشیگان، ویستیان لەسەر ئەم بابەتە توێژینەوەیەکی ورد بکەن.


لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەنانەت ئەو کەسانەی تازە دەستیان بە بەکارهێنانی کردووە، ئەگەری ئەوەی کێشیان ئاساییتر و تەندروستتر بێت زیاترە. تەنیا ١٥ لە سەدی بەکارهێنەرانی بەردەوامی ماریجوانا قەڵەون لە کاتێکدا ٢٠ لە سەدی ئەو کەسانەی بە کاری ناهێنن قەڵەون.


توێژەران دەڵێن کە بەکارهێنانی ماریجوانا زۆر نیگەرانی دیکە دروست دەکات و نابێت بە هۆی ئەو کاریگەرییە ڕێژەییەی لەسەر دابەزاندنی کێش هەیەتی ببێتە هۆی ئەوەی کە خەڵک وەک ڕێگەچارەیەک بۆ دابەزاندنی کێش کەڵکی لێ وەربگرن.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved