27/5/2019 05:07 PM

کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەن: تاقیکردنەوەیەکی نوێ بۆ دەستنیشانکردنیان

زانایان تاقیکردنەوەیەکی نوێیان بۆ کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەن پەرەدا کە دەتوانێت کاردانەوەی خانەکانی بەرگری و پلاسمای خوێن بە سترێس بدۆزێتەوە. دەستکەوتەکان لەوانەیە لە چاودێریی کارای دەرمانەکان بۆ نەخۆشییەکە یارمەتیدەر بن.


کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەن یەکێک لە حاڵەتە جدییەکانە کە پێدەچێت زیاتر لە ٢.٥ ملیۆن کەس لە ئەمریکا لەژێر کاریگەیی ئەم حاڵەتەدا بن.


نیشانەکانی بریتین لە هیلاکیی زۆر، کێشەی خەوتن، کێشە لە بیرکردنەوە و بیرهاتنەوەدا، ئێشی ماسولکە و ئێشی دیکە، گەروو ئێشەی بەردەوام و ئێشی گرێی لیمف.
لە ئێستادا پزیشکان تەنیا لە ڕێگەی نیشانەکان و پێشینەی تەندروستییەوە دەتوانن نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن و دڵنیا ببن کە نیشانەکان تایبەت بە نەخۆشیی دیکە نین. ئەمەش وا دەکات کە پرۆسەی دەستنیشانکردنەکە ئاستەم، درێژخایەن و بێ وردبینی بێت.


توێژەران لە زانکۆی ستەنفۆرد ڕێگەیەکی نوێیان دۆزیوەتەوە کە دەتوانێت ئەم پرۆسەیە بە تەواوەتی بگۆڕێت. پڕۆفیسۆر ڕان دەیڤیس لە زانکۆی ستانفۆرد دەڵێت، ئەو کەسانەی بۆ کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەن داوای یارمەتی دەکەن زۆر جار لەسەر جگەر، گورچیلە، دڵ، نموونەی خوێن  و ژمارەی خانەکانی بەرگری تاقیکردنەوەیان بۆ دەکرێت و ئەگەر کێشەیەک لەو ئەندامانەدا نەبێت، دەردەکەوێت کە کەسەکە کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەنی هەیە. 


لەم توێژینەوە نوێیەدا ڕێگەیەکی جیاوازیان گرتە بەر و لە ڕێگەی کاردانەوەی خانەکانی بەرگری بە سترێس توانییان کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەن دەستنیشان بکەن. بە دیاریکراوی، زانایان کەڵکیان لە  تاقیکردنەوەیەکی نانۆئەلەکتریک وەرگرت کە گۆڕانی بچوک لە وزەدا دەپێوێت تاوەکوو لە تەندروستیی خانەکانی بەرگری و پلاسمای خوێن دڵنیا بن.
زانایان خوێیان بە کار هێنا بۆ ئەوەی سترێس بدەنە نموونەکانی خوێن لەو کەسانەدا کە کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەنیان هەیە و لەو کەسانەشدا کە نییانە. پاشان گۆڕانەکانی تەزووی کارەبایان بەراورد کرد. لە تاقیکردنەوەکاندا هەموو ئەو کەسانەی کە کۆنیشانەی شەکەتیی درێژخایەنیان بوو. لە نموونە خوێنەکەیاندا گۆڕانێکی بەرچاو لە تەزووی کارەبادا بینرا.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved