به‌هۆی نه‌شیاوی بۆ خواردن و به‌كارهێنان، لیژنه‌ی كۆگاكان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك زه‌یتوندا گرتووه كه ده‌فره‌كه‌ی ژه‌نگی كردووه، له‌ناوی ده‌به‌ن. لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (230) كیلۆگرام زه‌یتوندا گرتووه، كه به‌هۆی ژه‌نگكردنی ئه‌و ده‌فره‌ی تێيكراوه خراپبووه‌و شیاوی خواردن نییه. زه‌یتونه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه دوو جۆره، جۆرێكی ناوی (باربی سیاحی توركی)یه له (19) ته‌نه‌كه‌و (3) سه‌تڵ پێكهاتووه، جۆره‌كه‌ی تر ناوی (زه‌یتون لایت)ه له (11) ته‌نه‌كه پێكهاتووه ره‌نگی زه‌یتونه‌كه‌ی ره‌شه، كه سه‌رجه‌میان خراپبوون. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی زه‌یتونه ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. رۆژانه لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی كۆگاكانی عه‌مباركردنی كاڵا‌و شمه‌ك ده‌كه‌ن، پشكنین بۆ خوارده‌مه‌نی و هه‌موو ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه ده‌كه‌ن بازرگانان و دوكانداره‌كان به هاووڵاتیانی ده‌فرۆشن، له هه‌بوونی مادده‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆ له‌ناوبردن و روبه‌رووكردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی به یاسا. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure