تا ئێستا ڕه‌نگه نه‌زانن چۆن شیره‌كه‌ت ئه‌گریته‌وه بۆ منداڵه‌كه‌ت؟ له‌باره‌ی چۆنیه‌تی گرتنه‌وه‌ی شیری منداڵ به گونجاوی، د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه. له بابه‌ته‌كه‌دا د.تیشك رێنمایی به دایكان ده‌دات و ده‌ڵێت: دایكان هه‌میشه كه‌وچی شیری قتوه‌كه سه‌رماڵ بكه‌ن (نه بیپه‌ستێوه‌و نه قه‌ڵای بكه). له‌باره‌ی ئه‌و رێنماییه‌شه‌وه د.تیشك هۆكاره‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو و ده‌ڵێت، چونكه: *خه‌ستكردنه‌وه‌ی شیر (شیری زیاده‌و ئاوی كه‌متر) ئه‌بێته هۆی قه‌بزی، وشكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌و سستبوونی گورچیله‌كان و گه‌شكه... *ڕوونكردنه‌وه‌ی شیر (شیری كه‌مترو ئاوی زیاتر) ئه‌بێته هۆی تێكچوونی ڕێژه‌ی كانزاو خوێیه‌كانی جه‌سته، ژه‌هراویبوون به ئاو، كه‌می ڕێژه‌ی ئاسن و به‌دخۆراكی (زیادنه‌بووی كێش)، دابه‌زینی ئاستی زیره‌كی، گه‌شكه.... خاك – ئا/ كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure