جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌كێشان زیانی له‌سه‌ر هه‌موومان هه‌یه، كاركردن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌كێشان ئه‌ركێكه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موو تاكێك و كۆمه‌ڵگه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتی. هیچ كاتێك دره‌نگ نیه بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌كێشان، ساڵانه هه‌زاران كه‌س واز له‌م خووه نادروسته ده‌هێنن، هه‌وڵبده به‌ڕێزیشت یه‌كێك بیت له‌و هه‌زاران كه‌سه، ئه‌مكاره پێویستی به ئاماده‌سازی و پلان و توانای بڕیاردان هه‌یه. جگه‌ره‌و نێرگه‌له مادده‌ی نیكۆتینی تێدایه، كه یه‌كێكه له مادده هۆشبه‌ره‌كان (مدمن) پێویستی به هه‌وڵ و تێكۆشانی دروست هه‌یه، چونكه ده‌گونجێت له سه‌ره‌تادا له‌ڕووی لاشه‌یی و ده‌روونییه‌وه هه‌ندێك گرفتت بۆ دروستبكات، بۆیه ده‌گونجێت پێویستی به چه‌ند جارێك له تێكۆشان هه‌بێت. هه‌نگاوه سه‌ره‌كییه‌كانی وازهێنان
یه‌كه‌م: جگه‌ره یان نێرگه‌له‌كێش بۆ ئه‌وه‌ی وازبهێنێت پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م بنه‌ما گشتیانه بكات: 1-ئایا به‌ڕاستی ده‌ته‌وێت وازبهێنیت؟ باوه‌ڕت به خۆت هه‌یه كه سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت؟ 2-تێگه‌یشتن له سووده‌كانی وازهێنان له جگه‌ره‌و نێرگه‌له له چ ئاستێكدایت. 3-خۆئاماده‌كردن بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ڕێگرو له‌مپه‌ره‌كان. 4-دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاو چالاكی گونجاو بۆ پشوو وه‌رگرتن. 5-به‌ڵێن و په‌یماندان به‌خودی خۆت. 6-به‌دوای پاڵپشتیدا بگه‌ڕێ له‌نێو خێزان و هاوڕێ و ده‌زگاكانی تردا. 7-دیاری بۆ خۆت دیاری بكه كاتێك سه‌ركه‌وتووبیت له هه‌نگاوه‌كانی وازهێناندا. دووه‌م: بیركردنه‌وه‌و تێڕامان: كه‌سی جگه‌ره یان نێرگه‌له‌كێش پێویسته بیربكاته‌وه‌و سه‌رنج بدات له زیانه‌كانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌كێشان كه بریتین له: 1-جگه‌ره یان نێرگه‌له زیان به ته‌ندروستی خۆت و خێزانه‌كه‌ت و هاوڕێكانت ده‌گه‌یه‌نێت. 2-زۆرێك له كه‌سانی ده‌وروبه‌ر ئاره‌زوو ناكه‌ن مرۆڤی جگه‌ره یاخود نێرگه‌له‌كێش نزیكبێت لێیانه‌وه. 3-جگه‌ره یان نێرگه‌له بڕێكی زۆر له داهاتت به‌فیڕۆده‌دات بۆ كڕین یان خه‌رجكردن له چاره‌سه‌ری گرفتی ته‌ندروستیدا كه به‌هۆیانه‌وه دووچاریان ده‌بیت. 4-جگه‌ره بۆنت ناخۆش ده‌كات. 5-زۆرجار ده‌بێته نموونه‌یه‌كی خراپ بۆ منداڵه‌كه‌ت و هاوڕێكانت و كه‌سانی تر له فێركردنیان بۆ ئه‌م خووه نادروسته. 6-جگه‌ره‌و نێرگه‌له پێستت چرچ ده‌كه‌ن و ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ زه‌رد ده‌گۆڕێت. 7-خێزان و هاوڕێكه‌ت ترس دایانده‌گرێت و خه‌فه‌تی پێده‌خۆن. 8-جگه‌ره زۆرجار كه‌سه خۆشه‌ویسته‌كانت ده‌كوژێت. 9-كاتێكی زۆرت به‌فیڕۆ ده‌دات له نه‌خۆشخانه‌و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كاندا به‌هۆی زۆر نه‌خۆشكه‌وتنه‌وه. سێیه‌م: ڕۆژێك دیاری بكه بۆ ده‌ستپێكردن: هه‌وڵبده له نزیكترین كاتدا به‌روارێكی دروست و گونجاو هه‌ڵبژێریت و ده‌ستكردن به جێبه‌جێگه‌یاندنی پلانی وازهێنان لێره‌وه ده‌توانیت ئه‌و به‌رواره بریتیبێت له: 1-به‌رواری له‌دایكبوونت. 2-سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌مه‌زان. 3-سه‌ری ساڵی تازه. 4-ڕۆژی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی جگه‌ره‌كێشان یان ساڵیاده‌كانی وه‌ك: به‌رواری هاوسه‌رگیری كردن، هه‌ر ساڵیادێكی تری خۆش. چواره‌م: سه‌ربكه‌وه به‌سه‌ر نیشانه‌كانی لێبڕاندا: له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ری نیكۆتین له جگه‌ره‌و نێرگه‌له‌دا هه‌یه، وه‌ك هه‌موو ماده‌ده‌یه‌كی هۆشبه‌ری تری له‌كاتی دووركه‌وتنه‌وه له به‌ركارهێنانی چه‌ندین نیشانه‌ی لاشه‌یی و ده‌روونی ده‌رده‌كه‌ون (نیشانه‌كانی لێبڕان) به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا، لێره‌وه پێویسته به شێوازی گونجاو ڕوبه‌ڕووی ئه‌م گرفتانه ببینه‌وه له نموونه‌ی نیشانه‌و ڕێگاچاره‌كانیان وه‌ك: 1-خه‌وزڕاندن: وه‌رزشكردن ئه‌نجامبده‌و هه‌وڵبه دووربكه‌ویته‌وه له به‌كارهێنانی قاوه‌و چاو كافایین به چه‌ند كاتژمێرێك پێش نوستن. 2-هه‌ستكردن به برسیه‌تی: خواردنی ورده ژه‌می كه‌م چه‌وری و شله‌مه‌نی. 3-هه‌ستكردن به ونكردنی شتێك: بنێشت به‌كاربهێنه یان هه‌رشتێكی تر وه‌كو چه‌ره‌سات، ده‌توانیت قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت به شێوه‌ی جگه‌ره به‌كاربهێنیت، پیاسه بكه یان خۆت سه‌رقاڵ بكه به كارێكه‌وه یاخود خوێندنه‌وه‌وه. 4-ئۆقره لێبڕان و بێتاقه‌ت بوون، هه‌ڵمژینی هه‌وای پاك، حه‌مامكردن، ئه‌نجامدانی وه‌رزش، پیاسه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كانتدا. 5-توڕه‌بوون: خواردنه‌وه‌ی ئاوی زۆر ده‌بێته هۆی خێراتر كردنه ده‌ره‌وه‌ی نیكۆتینه‌كه له جه‌سته‌دا. 6-سه‌رئێشه: ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر، حه‌مامكردن، ئه‌نجامدانی وه‌رزش. 7-قه‌بزبوون: خواردنی خۆراكی دانه‌وێڵه‌یی، میوه‌و سه‌وزه‌ی نوێ، ئه‌نجامدانی وه‌رزش. پێنجه‌م: ئازابه له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دووباره ئاره‌زوولێكردن و بێزوپێكردنیه‌وه. پێویسته به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر نه‌كێشانی جگه‌ره‌و نێرگه‌له، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته خۆت به‌دوور بگریت له‌هه‌ر كه‌س و شوێن و شتێك كه جگه‌ره یان نێرگه‌له‌ت بیرده‌خه‌نه‌وه یان حه‌زت بۆ كێشانی زیاد ده‌كه‌ن له‌وانه: ماندووبوون، ته‌نهایی، برسیه‌تی، توڕه‌یی، خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبات. شه‌شه‌م: كۆنتڕۆڵی كێشت بكه پاش وازهێنان له جگه‌ره یان نێرگه‌له: یه‌كێك له ترسه‌كانی پاش وازهێنان له جگه‌ره یان نێرگه‌له بریتییه له قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی كێش هه‌رچه‌نده مه‌رج نیه ئه‌م گرفته له هه‌موو كه‌سێكدا ڕووبدات، یان ئه‌گه‌ر ڕووبدات ئه‌وا به تێكڕای له چه‌ند كیلۆیه‌ك زیاتر نابێت. ئه‌م گرفته‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه جگه‌ره یان نێرگه‌له خۆی خوویه‌كه‌و له‌ڕێی ده‌مییه‌وه به‌كاریده‌هێنێت، بۆیه كاتێك وازی لێده‌هێنیت، پێویستی به خواردنی تره جێگه‌ی بگرێته‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه ئاره‌زووی خواردن پاش وازهێنان له جگه‌ره‌و نێرگه‌له به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد ده‌كات. بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌دا پێویسته: 1-كه‌متركردنه‌وه‌ی خواردن. 2-خواردنی میوه‌و سه‌وزه‌و خۆراكه كه‌م شه‌كره‌كان. 3-ئه‌نجامدانی وه‌رزشی ڕۆژانه. 4-ناوبه‌ناو كێشانی كێشی خۆت. خاك - ئا: راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure