29/5/2019 05:23 PM

لاوازیی هەستی بۆنکردن پەیوەندی هەیە بە مەترسیی مردنەوە

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەسەر زانیاریی زیاتر لە ٢٠٠٠ کەسی بە تەمەن کراوە پەیوەندییەک لە نێوان لاوازیی هەستی بۆنکردن و مەترسیی مردندا دەدۆزێتەوە.


لەگەڵ ئەوەی تەمەن هەڵدەکشێت، هەستی بۆنکردن لاواز دەبێت. هەرچەند بە بەراورد بە هەستەکانی بیستن و بینین ئەگەری دابەزینێکی بەرچاو لە هەستی بۆنکردندا کەمترە.


بۆ وێنە توێژینەوەیەک دەریخستووە کە نزیکەی یەک لە سەر چواری کەسانی تەمەن ٥٣-٩٧ ساڵ کێشەی بۆنکردنیان هەیە بەڵام کەمتر لە ١٠ لە سەدیان ئاگاداری ئەو شتە بوون. 


لەم دواییەدا توێژەران سەرنجێکی وردتریان لە هەستی بۆنکردن داوە. هۆکارەکەشی ئەوەیە کە کەمبوونەوەی هەستی بۆنکردن لەوانەیە نیشانەیەک بێت لە نەخۆشییەکانی زەهایمەر و پارکینسۆن. دەستنیشانکردنی هەردوو حاڵەتەکە لە قۆناغەکانی سەرەتادا زۆر ئاستەمە بەڵام بۆنکردن دەتوانێت ڕێگەیەکی نوێ بێت بۆ پێشبینیی پەرەسەندنی نەخۆشییە دەمارییەکان.
 جیا لە توانایی پێشبینیی نەخۆشی، توێژینەوەکانی دیکە ئەوەیان دەرخستووە کە کێشەی بۆنکردن مەترسیی مردن لە تەمەنی سەرەوەدا زیاد دەکات.


بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر، توێژەران لە زانکۆی ئیلایەتیی میشیگان لەسەر گرووپێکی ٢٢٨٩ کەسی تەمەنی ٧١-٨٢ ساڵ توێژینەوەیان کرد.


زانایان پیشیانیان دا کە ئەوە کەسانەی هەستی بۆنکردنیان لاوازترە ئەگەری مردنیان لە دە ساڵی ماوەی توێژینەوەکەدا ٤٦ لەسەد لەو کەسانە زیاتر کە هەستی بۆنکردنیان بەهێزە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved