بەهۆی سەربڕینیان لە شەقام و كۆڵانەكان و بەدەر لە ڕێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیيەكان، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاودا دەگرن و نوێنه‌ری ڤێتێرنه‌ری له لیژنه‌كان هۆشیاری به هاووڵاتیان ده‌دات. دەروێش فەرەج نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی لە لیژنە هاوبەشەكان رایگه‌یاند: لەلایەن لیژنەی 2ی سه‌ر به لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه دەست بەسەر چوار ئاژه‌ڵی سەربراودا گیراوە، كە خاوەنەكانیان بەدەر لە رێنماییە ڤێترنەری و تەندروستیيەكان سەریان بڕیبوون تا لە شەقام و شارێكان، بە هاووڵاتیانی بفرۆشن. وتی: پێشتر‌و چەندجارێك ئەو گۆشتفرۆشانە ئاگاداركراونەتەوە، له كوشتارگەی سلێمانی پاش پشكنین و دڵنیابوونەوە له نه‌بوونی نه‌خۆشی و سه‌لامه‌تی بۆ خواردن ئاژەڵەكانیان سه‌ربڕن، پێشیان وتراوە كە لیژنەكانی قائیمقامیەت رێگری لەو گۆشتفرۆشانە دەكات لە ماڵەوە یاخوود لە شەقام و كۆڵانەكان ئاژەڵ سەردەبڕن. وتیشی: ئەو ئاژەڵانەی لەسەر شەقام و شارێكاندا دەفرۆشرێت، پشكنینان بۆ ناكرێت به‌ده‌ر لە رێنماییەكانیان سەردەبرێن، گۆشتەكەی گومانی گواستنەوەی نەخۆشییە هاوبەشەكانی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵی لێدەكرێت. نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێترنەری سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، بۆ خۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان له‌و نه‌خۆشيیه هاوبه‌شه‌كانی نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ئەوجۆرە گۆشتە نەكڕن لە شەقام و شاڕێكاندا دەفرۆشرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌رانی دروستده‌كات، هه‌روه‌ها له‌كاتی بازاڕكردن دڵنیابنەوە لەو مۆرەی بەسەر گۆشتەكەوەیە لە هەبوونی گۆشتی مۆرنەكراو لە دوكانی گۆشفرۆشەكاندا لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت ئاگاداربكەنەوە. ئاماژەی بەوەشكرد، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژەڵە سەربراوەكان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتەرنەری سلێمانی دەكرێت،و ئەو ئامێر‌و كەلوپەلانەی بۆ كاری گۆشتفرۆشتن بەكاردەهێنرێت لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناودەبرێت، هەروەها خاوەنی ئاژەڵەكانیش روبەرووی یاسا دەكرێتەوە. خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure