بڕێكی زۆر پاككه‌ره‌وه له‌ناوده‌برێت به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی پاككه‌ره‌وه‌و بۆنخۆشكه‌ری له‌شدا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن. له‌لایه‌ن لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (750) پارچه مادده‌ی خاوێنكردنه‌وه‌و بۆنخۆشكردنی له‌شدا گیراوه كه به‌هۆی خراپبوونییه‌وه شیاوی به‌كارهێنان نییه. ئه‌وجۆره مادده‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌و بۆنخۆشكردنی له‌شی مرۆڤ به‌كارده‌هێنرێت ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه ناوی (نورسین)ه و له وڵاتی توركیاوه هاورده كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووه به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه به‌سه‌ر هاووڵاتیانى شاری سلێمانیدا ساغی بكاته‌وه. له‌كاتى به‌سه‌رچوونی هه‌ریه‌كێك له خۆراكه‌مادده‌كان یاخود ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی بۆ جوانكاری به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌و پێكهاته‌ی لێی دروستبووه ده‌گۆڕیت بۆ مادده‌یه‌كی زیانبه‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر له‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كان دروستده‌كات. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، ته‌واوی ئه‌و مادده‌ی بۆ خاوێنكردنه‌وه‌و بۆنخۆشكردنی له‌ش به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure