31/5/2019 09:54 PM

شوێنکەوتنی ڕێگەی جێگرەوە بۆ چارەسەری شێرپەنجە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە یەک لەسەر سێی ئەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە بۆ چارەسەرێکی دیکە یان چارەسەرێکی تەواوکەر جیا لە چارەسەری پزیشکی دەگەڕێن. پسپۆڕانی پزیشکی نگەرانیی خۆیان سەبارەت بەم شێوازانەی چارەسەری شێرپەنجە دەردەبڕن و لەوە نیگەرانن کە ببنە کۆسپ لەبەردەم چارەسەری پزیشکیی شێرپەنجەدا.
هەڵکردن لەگەڵ هەواڵی تووشبوون بە شێرپەنجە زۆر ئاستەمە بۆیە زۆربەی کاتەکان تووشبووان بە شوێن چارەسەری جیاواز و تەواوکەر، جگە لە چارەسەرە پزیشکییەکاندا دەگەڕێن. توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن دوکتور نینا سانفۆرد لە ناوەندی پزیشکیی باشووری ڕۆژئاوای تێگزاس کراوە، دەریدەخات کە یەک لەسەر سێی تووشبووانی شێرپەنجە بە شوێن چارەسەری جێگرەوەدا دەگەڕێن.
هەندێک لە چارەسەرە جێگرەوەکان یان تەواوکەرەکان بریتین لە یۆگا، مێدیتەیشن، دەرمانی گیایی و تەواوکەرەکان و نەخۆشەکان زۆر جار پزیشکەکان لە بەکارهێنانی ئەم ڕێگەچارانە ئاگادار ناکەنەوە.  دەرمانە گیاییەکان لە باوترین ڕێگەچارە جێگرەوەکانن. بەهۆی ئەوەی کە نەخۆش ئاگاداری پێکهاتەی ناو دەرمانە ڕووەکییانە نییە، ئەگەری هەیە کە زیانبەخش بن. دوکتور نینا سانفۆرد دەڵێت "تا ئەو کاتەی کە نازانین لەناو ئەم دەرمانە ڕووەکییانە دا چ شتێک هەیە، پێشنیار دەکەم کە نەخۆشەکان بە تایبەت لە کاتی وەرگرتنی چارەسەری تیشکیدا خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانە ڕووەکییانەکان بپارێزن چونکە پێدەچێت کێشە بۆ پرۆسەی دەرمانەکە دروست بکەن." ئەوەش زیاد دەکات "بڕی زۆری دژەئۆکسیدانتەکانی ناو گیاکان لەوانەیە کاریگەریی چارەسەری تیشکی کەم بکاتەوە."
هەندێک کەس شوێن یۆگا و مێدیتەیشن دەکەن. لە هەندێک حاڵەتدا ئەم کارانە دەتوانن سوودبەخش بن. بەڵام دوکتور سانفۆرد دەڵێت "پێشنیار دەکەین کە نەخۆشەکان چالاک بمێننەوە و بە بەردەوامی لە کاتی چارەسەردا وەرزش بکەن."


خاک - سەمەد کوردە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved