چه‌ند كه‌سانێك رۆژانه به‌رده‌وام داوای لێبوردن ده‌كه‌ن یان هه‌ست به خهجاڵًهتی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا هه‌ڵه بیت ئاساییه داوای لێبوردن بكه‌یت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت‌و هیچ تاوانێكت نه‌بێت یاخود هه‌ڵه‌ت نه‌بێت پێویست ناكات به‌رده‌وام بۆ هه‌موو شتێك كه رووده‌دات داوای لێبوردن بكه‌یت، چونكه به‌وشێوه‌یه توشی دوودڵی ده‌بیت و باوه‌ڕت به‌خۆت نابێت. پزیشكانی بواری ده‌روونی چه‌ند حاڵه‌تێكیان ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردن نه‌كه‌یت و باوه‌ڕت به خۆت هه‌بێت. 1- ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكدا پێت وابێت شێوازی جلوبه‌رگت یان رووخسارت جوان نییه، لێره‌دا پێویست ناكات داوای لێبوردن بكه‌یت. 2- ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ت نه‌كردبێت پێویست ناكات ئه‌و تاوانه بخه‌یته‌سه‌ر خۆت و دارای لێبوردن مه‌كه بۆ كرداری كه‌سانی تر. 3- ئه‌گه‌ر خانوه‌كه‌ت یان ناوماڵه‌كه‌ت یان ئۆتۆمبێله‌كه‌ت جوان و سه‌رنجڕاكێش نییه، داوای لێبوردن مه‌كه. 4- ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان یه‌كێك خۆی پێداكێشایت، پێویست ناكات تۆ داوای لێبوردن بكه‌یت، چونكه تۆ خۆت به‌و كه‌سه نه‌كێشاوه تا داوای لێبوردنی لێبكه‌یت. 5- له سه‌ره‌تای قسه‌كردن به‌مۆبایل هه‌رگیز به لێبوردن ده‌ست پێمه‌كه، مه‌ڵێ ببوره كاتت لێده‌گرم. 6- ئه‌گه‌ر له كارێكت په‌شیمان نیت، هه‌رگیز داوای لێبوردن مه‌كه. 7- له حاڵه‌تێكدا قسه‌ت له‌سه‌ر هه‌ق بێت و راستگۆ بیت، هه‌رگیز داوای لێبوردن مه‌كه. 8- ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیت و شێوازی بیركردنه‌وه‌ت جیاواز بێت له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر، پێویست ناكات داوای لێبوردن بكه‌یت. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure