تیمێكی شوێنه‌وارناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی شوێنه‌واری میسریی له‌ناوچه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته یه‌كه‌مین نیگاره شاهانه‌ییه‌كانیان دۆزییه‌وه.ئه‌وتیمه كه كاری كنه‌وپشكنین ده‌كات له ناوچه‌ی (وادی ئه‌بو سبیره) له بیابانی خۆرهه‌ڵات له باكوری خۆرهه‌ڵاتی شاری ئه‌سوان توانی كۆمه‌ڵێك نیگار بدۆزێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی نیولیتی واته كۆتایی چاخی به‌ردینی نوێ‌و سه‌رده‌می به‌ر له‌خێزانه فیرعه‌ونییه‌كان موسته‌فا وه‌زیریی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای شوێنه‌وار وتی» ئه‌و تیمه توانیویانه سه‌دان نیگاری سه‌ر به‌رد له‌و ناوچه‌یه بدۆزنه‌وه كه دۆڵێكی شێوه بازنه‌یی داخراوه، وێنه‌كانیش چه‌ندین ئاژه‌ڵ ده‌رده‌خات كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌و ناوچه‌یه ژیاون، له‌وانه‌ش زه‌رافه و فیل و تیمساح، جگه له‌وه‌ش یه‌كێك له‌نیگاره‌كان شارێكی بچووك نیشان ده‌دات كه ئاماژه‌كانی جێگیریی تێدایه وه‌ك به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و ڕواندنی دره‌خت» یه‌كێك له لێپرسراوانی شوێنه‌واری شاری ئه‌سوانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌ندێك له نیگاره‌كان چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی پاشایه‌تی له خۆیان ده‌گرن وه‌ك نیشانه‌ی (سرخ) و هه‌ندێكیشیان نیگاری ڕووكاری كۆشكن و هه‌ڵۆی حورس له‌سه‌ری وه‌ستاوه كه ئه‌مه‌ش ره‌مزێكی پاشایه‌تی میسریی بووه هه‌روه‌ها هه‌ندێك له نیگاره‌كانیش نه‌خش و زه‌خره‌فه‌ی ڕووه‌كین «. چه‌ند زانایایه‌كی تیمه شوێنه‌وارناسه‌كه له ڕێگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیانه‌وه توانیویانه چه‌ند ئاماژه‌یه‌ك بناسنه‌وه كه تایبه‌ته به‌پاشا دێرینه‌كانی به‌ر له خێزانی یه‌كه‌م كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تی میسریان كردووه، له‌وانه‌ش پاشا (نه‌عر مر) واته دووپشك. یه‌كێك له پسپۆڕه‌كانی ئه‌و تیمه ده‌ڵێت» چڕیی ئه‌و هه‌موو نیگاره له یه‌ك شوێندا به‌ڵگه‌ی جێگیربوونی پاشایه‌تیی و سه‌ره‌تای دروستبون و پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی میسره كه توانیویه‌تی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه بیابانییه‌دا كه چه‌ندین ناوچه‌ی تریشی لێ ده‌بێته‌وه». ئه‌و ده‌ڵێت « ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه له سه‌رده‌می باران بارینه زۆره‌كانه‌وه به‌رده‌وام بووه تا سه‌ره‌تای دروستبوونی فه‌رمانڕه‌وایی خێزانه‌فیرعه‌ونییه‌كان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ درێژبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی له میسردا و جێگیربوونی له هه‌زاره‌ی چوارمی به‌ر له زایین له باشوری میسردا». سه‌رچاوه: RT
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure