به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئه‌و هه‌ویری ددانه ڕه‌شه‌ی له هاڕدراوه‌ی خه‌ڵوز دروستكراوه مه‌ترسیداره و ددان كلۆر ده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی كه ئه‌نجامه‌كه‌ی له وه‌رزنامه‌ی به‌ریتانیی بۆ پزیشكیی ددان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هه‌ویری ددانه‌ی له‌پێكهاته‌كه‌یدا پشت به خه‌ڵوزی ڕووه‌كیی به‌ستراوه فێڵێكی به‌بازاڕكردن و بازرگانیی تێدایه و له‌بری سوود له‌وانه‌یه مه‌ترسیی كلۆربونی ددانه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه. به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ئه‌و جۆره هه‌ویری ددانه هیچ فلۆرایدێكی تێدا نییه كه ئه‌ركی پاراستنی ددانه. ئاماده‌كه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ش ده‌ڵێن» هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی زانستیی نییه بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ویره دروست ده‌كه‌ن و زۆر به‌كارهێنانی له‌بری سوود زیانی زۆرتره». توێژینه‌وه‌كه ڕێنمایی خه‌ڵك ده‌كات باشتره له كاتێكدا كه‌سێك پێویستی به‌وه بێت ددانه‌كانی سپی بكاته‌وه ڕاوێژ به پزیشكێكی ددان بكات و له خۆیه‌وه هیچ جۆره مادده و ده‌رمانێكی بازرگانیی به‌كارنه‌هێنێت و باشتریشه ئه‌و هه‌ویری ددانانه به‌كاربهێنێت كه ڕێژه‌ی پێویستی فلۆرایدیان تێدایه. سه‌رچاوه: الصحه والحیاه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure