زانایانی جیولۆجی توانیان دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد نهێنی ئه‌و به‌رده شووشه ڕه‌نگ زه‌ردانه بدۆزنه‌وه كه له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بیابانیی جیهان له‌وانه‌ش میسر ولیبیادا دۆزرانه‌ته‌وه . زانایانی جیۆلۆجی زانكۆی (كۆرتین) له ئوستورالیا توانیان دوای مشتومڕی زۆریان بگه‌نه ئه‌نجامێك ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رده شووشه‌ییه ڕه‌نگ زه‌ردانه‌ی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی بیابانیی جیهان دۆزراونه‌ته‌وه له‌وانه‌ش بیابانه‌كانی لیبیا و میسر . ئه‌و به‌رده شووشه‌ییانه به جۆرێك له شوشه‌ی سروشتیی ده‌ناسرێت كه زۆرتر له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی بیابانی گه‌وره و خۆرهه‌ڵاتی لیبیا و خۆرئاوای میسر هه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌م دواییه هۆكاری دروست بوونی ئه‌و به‌رده نامۆیانه نه‌ده‌زانرا. پێشتر زانایان توانیان ته‌مه‌نی پێكهاته‌ی به‌رده‌كان بزانن و به نزیكه‌ی 29 ملیۆن ساڵ مه‌زه‌نده‌یان كرد و دوو گریمانه‌یان بۆ ئه‌و به‌رده شوشه‌یی ناوازانه دانابوو ، به‌ڵام به‌م دواییه ئه‌نجامێكی زانستیی زانكۆی كۆرتین له ئوستورالیا كۆتایی به سه‌رجه‌م مشت‌ومڕ و گریمانه‌كان هێنا. ئارۆن كافوزی له زانكۆی كۆرتین وتی» پێشتر زاناكان مشتومڕیان بوو له باره‌ی ئه‌و به‌رد شوشانه‌وه و هه‌ندێكیان پێیان وابوو به كاریگه‌ریی نه‌یزه‌كێك پێكهاتبن ، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وابوو ڕه‌نگه به‌رده‌كان له كاتی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی هه‌واییدا دروست بووبن كه مه‌به‌ست له‌وه (ئه‌و كاته‌یه ته‌نه‌كان له نزیك گۆی زه‌وی ده‌ته‌قنه‌وه و وزه دزه ده‌كاته ناو به‌رگه‌هه‌واوه). كافوزی ده‌شڵێت» نمونه‌كانی ڕابردوو ده‌ریانخست به‌رده شوشه‌كانی بیابانی لیبیا و ده‌كرا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی هه‌واییه‌وه پێكهاتبن، ڕێك وه‌ك ئه‌و ته‌قینه‌وه كاره‌ساتباره‌ی ساڵی (2013) له ناوچه‌ی (چیلیابینسك) ی ڕوسیادا ڕوویدا». ئه‌و وتی» توێژینه‌وه نوێیه‌كان به ته‌واوی ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و گریمانه‌یه ڕاست نییه، چونكه دوای پشكنینی كانزای زركۆنی ناو نمونه‌ی به‌رده شوشه‌ییه زه‌رده‌كانی بیابانی لیبیا به‌ڵگه‌ی بوونی مادده‌یه‌كی تر ده‌ركه‌وت كه پێی ده‌وترێت (reidite) كه له كاتی په‌ستان و پله‌یه‌كی گه‌رمیی زۆره‌وه پێكدێت و دروست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش زیاتر په‌یوه‌سته به‌كاریگه‌ریی نه‌یزه‌كه‌كانه‌وه نه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی هه‌وایی» ئه‌و ده‌شڵێت» ئێمه ده‌زانین شوێنه‌وار و كاریگه‌ریی هه‌ریه‌ك له نه‌یزه‌كه‌كان و ته‌قینه‌وه‌ی هه‌وایی ده‌بنه هۆی توانه‌وه‌ی كانزاكان، به‌ڵام ته‌نها كاریگه‌ریی نه‌یزه‌كه‌كانه كه شه‌پۆلێكی شۆك ئاسا دروست ده‌كات و كانزایه‌ك دروست ده‌كات كه دواتر پێویستی به په‌ستانێكی زۆر به‌رز ده‌بێت بۆ شكاندنی». له كۆتاییدا كافۆزی ده‌ڵێت» ئێستا گه‌یشتینه ئه‌و ڕاستییه‌ی ئه‌و به‌رده شوشه‌ییه نامۆیانه به كاریگه‌ریی نه‌یزه‌ك دروست بوون و ئیدی هیچ بوارێك بۆ گومان و دوو دڵی نه‌ماوه‌ته‌وه». سه‌رچاوه: Ghadi news
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure