2/6/2019 04:14 PM

64 پەیكەری نەجمەدین مەلا دابەشدەكرێت


بڕیارە لەم رۆژانەدا، مەراسیمێك بۆ دابەشكردنی پەیكەری مامۆستا نەجمەدین مەلا لە سەرای سلێمانی بەڕێوەبچێت، كە وەكو ئاماژەیەك بۆ تەمەنی نەجمەدین مەلا، 64 پەیكەر بەسەر كەسایەتی و نیشتمانپەروەر و نەورۆزپەروەران دابەشدەكرێت لە سەرووی هەموویانەوە بەڕێز كۆچكردوو مام جەلال.
لە مەراسیمەكەدا، وێڕای پەیكەرەكان، خەنجەرێكی كوردەواریش پێشكەشدەكرێت و كتێبێكیش بەناوی پەڕەنگی نەجمەدین مەلا دابەشدەكرێت كە ژیاننانەی سەرجەم ئەو كەسایەتیانە لە خۆ دەگرێت كە دەستنیشانكراون پەیكەرەكە بەدیاری وەربگرن.
خاك- بەیاد مەریوانی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved