4/6/2019 02:20 PM

هاندانی مێشک بۆ ڕیگری لە لەدەستدانی یادەوەری

توێژینەوەیەکی نوێ پێشنیار دەکات کە هاندانی موگناتیسیی مێشک دەتوانێت ڕێگری بکات لە لەدەستدانی یادەوەری بە هۆی هەڵکشانی تەمەن. لە ڕاستیدا ئەم تەکنیکە، توانی یادەوەریی کەسانی بەتەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی گەنجی.
دەزانین کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن، یادەوەریی کەسەکان کەم دەبێتەوە. نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ لەسەدی کەسانی سەروو ٦٥ ساڵ، کێشەی مامناوەندیی کاگنتیڤیان هەیە، حاڵەتێک کە لە خۆیدا مەترسیدار نییە بەڵام مەترسیی نەخۆشیی زەهایمەر زیاد دەکات.
دانەنانەوەی شتەکان لە جێگەی خۆیاندا یان کێشەی دۆزینەوەی وشەی گونجاو لەوانەیە شتێکی سروشتی بێت کە پەیوەندی هەیە بە هەڵکشانی تەمەنەوە. ئێستا توێژەران ڕێگەیەکیان دۆزیەوەتەوە بۆ پێچەوانەکردنەوەی  ئەو کاریگەرییانەی پیری لەسەر لەدەستدانی یادەوەری.
ژوئێل ڤۆس پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی نۆرس ئیستێرن و هاوکارەکانی شێوازێکی ورووژاندنی مێشکیان بەناوی ورژوواندنی موگناتیسی ترانسکارنیاڵ (TMS) بە کار هێنا بۆ ئەوەی یادەوەریی کەسانی بەتەمەن باشتر کەن.
لە TMSدا، لە ڕێگەی مەیدانە موگناتیسییەکانەوە بەشێکی تایبەت لە مێشک هان دەدرێت کە ئەوەش کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەماریی ناوەندی دادەنێت. ئەم تەکنیکە بە تەواوەتی لە دیوی دەرەوەی لەشدادا جێبەجێ دەکرێت و پێویستی بە نەشتەرگەری نییە. 
لەم توێژینەوەدا ڤۆس و هاوکارەکانی TMSیان لەسەر هیپۆکامپوسی بەشداربووان تاقی کردەوە. هیپۆکامپوس ئەو بەشەی مێشکە کە لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن دەپووکێتەوە و توێژینەوەکانی پێشووتر پەیوەندیی ئەو بەشەی مێشکیان بە لەدەستدانی یادەوەری لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن پشتڕاست کردۆتەوە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved