4/6/2019 09:31 PM

ڤایتەمین دی لە بەرنگاری شێرپەنجەی کۆڵۆندا بەسودە

توێژینەوەیەکی نوێ پێمان دەڵێت کە بڕی زۆر ڤایتەمین D لەوانەیە لە ڕاگرتنی تەشەنەی شێرپەنجەی کۆڵۆندا لەگەڵ چارەسەری کیمیایی یارمەتیدەر بێت.
تاقیکردنەوەیەکی نۆرینگەیی دەریخستووە کە بڕی زۆری ڤایتەمینD دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرەوپێشچوونی شێرپەنجەی کۆلۆن ڕابگرێت.
دوکتۆر کیمی، جێبەجێکاری تاقیکردنەوەکە دەڵێت ئەنجامەکان دڵخۆشکەرن و لەوانەیە بگەینە چارەسەرێکی نوێی ئەم نەخۆشییە لە داهاتوودا.
لەم توێژینەوەدا، لەسەر ١٣٠ کەس توێژینەوە کرا کە شێرپەنجەی بێچارەسەری کۆڵۆنیان هەبوو و دابەشیان کردنە سەر دوو گرووپ: گرووپێکیان بە دۆزی بەرزی ڤیتامین D و گرووپەکەی دیکە بە دۆزی کەمی ڤایتەمین D.
گروپی دۆزی زۆر ڕۆژانە و بۆ ماوەی چواردە ڕۆژ بڕی ٨٠٠٠ یەکەی نێونەتەوەیی ڤایتەمینDیان بەکار دەهێنا، پاشان ئەو بڕەیان کەم کردەوە بۆ ٤٠٠٠ یەکە لە ڕۆژدا. گرووپی دۆزی کەم لە هەموو ماوەی توێژینەوەکەدا ٤٠٠ یەکەیان بە کار دەهێنا. هەردوو گرووپەکەش وەک یەک چارەسەری کیمیاییان بۆ دەکرا.
توێژەران بۆیان دەرکەوت کە بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە لە بەشداربووانی گروپی دۆزی زۆر، بە شێوەی مامناوەندی ١٣ مانگ دوا کەوت، بەڵام بۆ ئەوانەی لە گرووپی دۆزی کەمدا بوون بەرەوپێشچوونی نەخۆشییەکە ١١ مانگ دوا کەوت.
هەروەها بۆیان دەرکەوت کە بەشداربووانی گووپی دۆزی بەرز ئەگەری کەمتر بوو کە لە ماوەی ٢٢.٩ مانگدا نەخۆشییەکەیان تەشەنە بکات یان بمرن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved