6/6/2019 11:16 AM

ژیریی دەستکرد دەتوانێت شێرپەنجەی پرۆستات دەستنیشان بکات

توێژەرانی زانکۆی UCLA سیستمێکی نوێی ژیریی دەستکردیان پەرە پێداوە کە یارمەتیی ڕادیۆلۆجیستەکان (پزیشکی تیشک و سۆنەر) دەدات  تا باشتر بتوانن شێرپەنجەی پرۆستات دەستنیشان بکەن. سیستمەکە ناوی فۆکاڵ نێتە و دەتوانێت لە ڕێگەی وێنەگریی زرنگانەوەی موگناتیسی یان MRI، ئاستی مەترسیداربوونی نەخۆشییەکە دەستنیشان بکات و بۆ ئەم کارەش وردبینییەکەی دەگاتە ئاستی ڕادیۆلۆجیستە بەئەزموونەکان. لە تاقیکردنەوەکاندا فۆکاڵ نێت، وردبینیی ٨٠.٥ لەسەد بووە لە کاتێکدا ڕادیۆلۆجیستەکان بە ئەزموونی ١٠ ساڵ زیاتر لە کارکردندا وردبینییان ٨٣،٩ لەسەد بووە.
ڕادیۆلۆجیستەکان پشکنینی MRI بۆ دەستنیشان کردن و بەراوردی مەترسیداربوونی تومۆرەکانی پرۆستات بە کار دەهێنن. ئەم سیستمە بۆ ئەوەی بتوانێت مەترسیداربوون یان نەبوونی تومۆرە شێرپەنجەییەکان دەستنیشان بکات پێویستە بە هەزارن وێنەیە تاوەکوو ڕابێت. جگە لەوە، زۆربەی نەخۆشخانەکان سەرچاوەی پێویستییان نییە کە لە ڕێگەی وێنەکانی MRIیەوە ئەم سیستمە ڕابهێنن.
فۆکاڵ نێت، تۆڕێکی نۆرۆنیی دەستکردە کە ئەلگۆریتمێک بەکار دەهێنێت زیاتر لە یەک ملیۆن بگۆڕی هەیە کە دەوریان لە پرۆسەی ڕاهێنانیدا هەیە. تیمی توێژەرەان ئەم سیستمەیان بۆ شیکاری وێنەکانی MRI، ٤١٧ پیاو ڕاهێنا و ئەنجامی سسیتمە ژیرە دەستکردەکیان لەگەڵ ئەنجامی ڕادیۆلۆجیستەکانی زانکۆی UCLA بەراورد کرد کە زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموونیان لەو کارەدا هەبوو.

 

خاك-سەمەد کوردە 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved