6/6/2019 06:34 PM

ئارەقکردنەوەی زۆر مانای چی دەگەیەنێت؟

وەک ئاشکرایە ئارەقکردنەوەی مرۆڤ بۆ ساردکردنەوەی جەستەیە لە کەشوهەوای گەرمدا، هەرچەندە لە ئەنجامی ئەم کارە لەشی مرۆڤ بۆنی ناوخۆش دروستدەکات، بەڵام ئارەقکردنەوە پرۆسەیەکی گرنگ و سروشتیە. 
بەلام ئارەقکردنەوەی زۆر لە کەش وهەوایەکی مامناوەند نیشانەیە بۆ هەبوونی کێشەی تەندروستی.
پزیشکان جیاوازی دەکەن لەسەر زیادەرۆیی لە ئارەقکردنەوەی هەموو جەستە لەگەل ئارەقکردنەوەیەک کە تەنها بەشێکی دیاریکراوی جەستە دەگرێتەوە وەک قاچ و دەست و ژێرباڵ و ناوچەوان. 
بەجۆرێک کە ئارەقکردنەوەی گشتی لەش نیشانەیە بۆ نەخۆشی شەکرە یاخود وەرەمی لیمفە گرێکان،  یاخود چالاکی غودەی دەرەقی،.
و دەکرێت زۆر  بەکارهێنانی خواردنەوەی کحولیەکان هەروەها بەکارهێنانی چارەسەرەکانی دژە خەمۆکی و ئەنتیبایۆتیک  هۆکاربن بۆ زۆر ئارەقکردنەوە، یاخود زیادبوونی کیش و تێپەربوون بە سوڕی مانگانەدا دوو هۆکاریترن بۆ ئارەقکردنەوەی لەش بە گشتی. 
بەڵام سەبارەت بە ئارەقکردنەوەی بەشێکی دیاریکراوی جەستە، هۆکارەکەی هەندێک جار قەلەقیە یاخود دەکرێت بۆماوەیی بێت لە مرۆڤدا، و زیاتر ئەم جۆرە ئارەقکردنەوەیە لە تەمەنی هەرزەکاریدا دەبینرێت، بەشێوەیەکی گشتی ئەم جۆرە ئارەقکردنەوەیە مەترسی تەندروستی نیە بەلام لەڕووی دەرونیە نائارامی بە کەسەکە دەبەخشێت.
خاك-زاموا زاهیر 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved