6/6/2019 07:36 PM

ئەو حەوت خۆراکەی کە دەتپارێزێت لە نەخۆشی خڵەفان

ئایا دەزانیت ٧ جۆر خۆراک هەیە کە دەمانپارێزێت لە خڵەفان و مێشک بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، با بزانی  ئەم خۆراکە گرنگانە چین ؟

لە سەرەتادا  پێویستە بزانین  کە خڵەفان بریتیە لە پاشەکشەی توانای مێشک لە هەندێک چالاکی زانین و پاشەکشەی توانای هزری و وەرگرتنی زانست و زانیاری.
لە جیهاندا نزیکەی ٥٠ ملیۆن کەس بەم نەخۆشیەوە دەناڵێنن، سالانە نزیکەی ١٠ ملیۆن حالەتی نوێ زیاد دەکات و  دەستنیشان دەکرێت بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.
نوێترین توێژینەوەکان دەیسەلمێنن کە سیستەمی خۆراکی دەورێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی تەندروستی مێشک و پاراستن لە نەخۆشی خڵەفان،هەرچەندە ژمارەی ئەو توێژینەوانە کەمن کە پەیوەندی نێوان نەخۆشی و خواردن بسەلمێنێت .

بەڵام زانایان و توێژەرەوانی ئەم بوارە ڕایدەگەیەنن کە ئەم خۆراکانە زۆر بەسودە:

1- ماسی : خواردنی ژەمێک یاخود زیاتر هەفتانە، سودێکی بێوێنەی هەیە.
2- تو و شلیک: چونکە ئەم دوانە ڕێژەیەکی زۆری ئەو پێکهاتانەیان تێدایە کە دەبنە هۆی مانەوەی ئەو شانانەی میشک کە زانیاریەکانی تێدا هەلدەگیرێت.
3- چەرەسات: خواردنی تەنها ٣٠ میلیگرام لە چەرەسات ڕۆژانە، هاوکاریەکی زۆرت دەکات بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە خڵەفان، ئەمە جگە لەوەی کە سەرچاوەیەکی باشی پرۆتین و کانزاکانە.
4- سەوزەوات: خواردنی سەوزەوات و جۆرەکانی زۆر بەسودن بۆ درەنگ پوکانەی خانەکانی مێشک، هاوکات سپێناغیش وەک سەوزەیەک زۆر گرنگە.
5- ڤایتەمین بی : دەرکەوتووە لە توێژینوەیەکدا لەسەر کۆمەلێک کەس کە لاوازی هەست و هزریان هەیە لەکاتی خواردنی ڤایتەمین بیدا وەلامدانەوەی باشیان هەبووە و حالەتەکەیان باشتربووە.
6- کوپێک کاکاو:خواردنەوەی کاکاو کاریگەریەکی گەورەی لەسەر مێشک هەیە، بەواتایەکی تر بەشدارە لە ڕزگارکردن و ئامادەکردن و نوێکردنەوەی خانەکان و ئەرکەکانی کۆئەندامی دەمار.
7- ئەڤۆگادۆ: لە ڕۆژگاری ئەمرۆماندا ئەڤۆگادۆ بە یەکێک لە خواردنە زۆر بەسودەکان دادەنرێت کە چەندین سودی تەندروستی هەیە، لەگەل ئەمەشدا ئەڤۆگادۆ دەولەمەندە بەو چەوریانەی کە بەسودن بۆ مێشک..

ئەوەی جێگەی سەرنجە سەرجەم ئەم خۆراکانە دەستکەوتنیان ئاسانە و هەمیشە بەردەستن، و جگە لە سودەکانیان بۆ مێشک کاریگەری زۆر باشیان هەیە لەسەر تەواوی جەستە.

خاك- زاموا زاهیر
س/bbc




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved