7/6/2019 04:07 PM

مه‌له‌وانگه‌یه‌كی شوشه‌یی ڕۆشن له‌ به‌رزی ٥٥ نهۆمەوە

وەک ئاشکرایە لە ئێستادا لە وڵاتانی دنیا چەندین جۆر و شێوازی نوێ و دیزانی سەرسوڕهێنەر بۆ مەلەوانگەکان ئەنجامدەدرێت، بەڵام ڕات چیە لەسەر مەلەکردن لە بەرزیەکی زۆر و لەناو مەلەوانگەیەکدا کە دیواری نەبێت و چواردەوری بە شوشە گیرابێت بە ٣٦٠ پلە؟

کۆمپانیای"Compass Pools" کۆتاییهێنا بە دروستکردنی دیزانێک بۆ مەلەوانگەیەک  کە ٦٠٠ هەزار لیتر ئاو دەگرێت، لەسەربانی باڵەخانەیەکی ٥٥ نهۆمی، بەناوی باڵەخانەی لەندەن ئینفنیتی، دیزاینەرانی ئەم پرۆژەیە دەلێن ئەمە بۆیەکەم جارە لە جیهاندا دیزانێکی ناوازەی لەم چەشنە بکرێت بۆ مەلەوانگە.

لە دروستکردنەکەیدا مادەی ئەکریلیک بەکارهاتووە و چواردەور و ژێری مەلەوانگەکە ڕوونی شوشەییە، بە جۆریكە کە هاولاتیان و سەردانکەران لە نهۆمەکانی خوارەوە دەتوانن ئەو کەسانە ببینن کەلەناو مەلەوانگەکەدا مەلەدەکەن، سەبارەت بە شەوانیش بە جۆرەها سیستەمی ڕوناککردنەوە ڕازێنراوەتەوە،
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەم مەلەوانگەیە بە سیستەمێکی کۆمپیوتەری چاودێری بەردەوامی دەکرێت بۆ زانینی پلەی گەرمی ئاوەکەی و زانینی پلەی خێرایی با و ئاستی پاکی ئاوەکەی و ئاگاداربوون لەوەی ئاوەکە سەرڕێژنەکات و نەچێتە سەر شەقامەکانی چواردەوری بالەخانەکە.
دوای ڕێکەوتنی کۆتایی هاوبەش و بەڵێندەرەکان بڕیاروایە ساڵی ٢٠٢٠ دەستبکرێت بە دروستکردنی مەلەوانگەکە لە شاری لەندەن.

 

خاك- زاموا زاهیر

س/cnn - ستایل





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved