8/6/2019 09:04 AM

به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ژنانی جیهان میكیاج ده‌كات

خانمه‌ گۆرانیبێژێكی ئه‌مریكی به‌ به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م خانمانی جیهان له‌ شه‌واندا پێش نوستن میكیاج ده‌كات و داواش له‌ خانمان ده‌كات ئه‌وانیش وابكه‌ن.

خانمه‌ گۆرانیبێژێكی ئه‌مریكی (دولی بارتون) داوا له‌ خانمان ده‌كات له‌به‌ر دوو هۆكار به‌ شه‌وان پێش نوستن میكیاج بكه‌ن، یه‌كه‌م به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی كاتێك مێرده‌كانیان دێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ جوان ده‌ربكه‌ون، دووه‌میش له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌ك حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له‌ شه‌ودا رووبدات و پێویست بكات بێته‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ت یان شوقه‌كه‌ت، تا كه‌سانی تر به‌ شێوه‌یه‌كی ناشرین نه‌تبینن.

دولی بارتون ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌وكاره‌ی من ده‌یكه‌م بۆ ته‌ندروستیشم سوودی زۆری هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ته‌مه‌نم 73 ساڵه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی جوان ده‌ربكه‌وم.

خاك- ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved