8/6/2019 03:44 PM

شاعیرە كوژارو و ستەملێكراوەكانی سەردەمی ئیسلامی

 

ئەم كتێبە لە نووسینی حەسەن بارامەوەو لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپی بەخشی سەردەمە.
نووسەر لە پێشەكی كتێبەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، بۆ ئەم نووسینە گەڕاومەتەوە بۆ سەرچاوە كۆن و نوێیەكان بە هەردوو بواری مێژوویی و ئەدەبییەوە، چونكە بۆ وەها بابەتێك ناتوانرێت تەنیا پشت بەسەرچاوە ئەدەبیەەكان ببەستین، هەروەها ئەم كتێبە بۆ سەردوو بەش دابەشكراوە، بەشی یەكەم تایبەتە بەسەردەمی ئومەوی، بەشی دووەم تایبەتە بە سەردەمی عەباسی.
هەردوو سەردەمەی ئومەوی و عەباسی بۆ شاعیران و ئەدیبان لەگەڵ ئەوەی قۆناغی گەشەكردن و فراوانتر بوونی بوارەكە بوە، هاوكات سەردەمانێكی خوێناوی تاڵ و پڕ لە دەردەسەری و چەوساندنەوەش بووە. ئێمە تەنیا وەكو نمونە ئاماژە بۆ هەندێك لە قوریانییەكان دەكەین.تاكو ئەو قسانەی سەرەوەمان بسەلمێنن و زیاتر بەرچاوی خوێنەر لەم بارەوە ڕوون بكەینەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved