8/6/2019 07:29 PM

ناسا پێشوازی لە گەشتیاران دەکات لە بۆشایی ئاسمان

ئاژانسی ناسای ئەمریکی، ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا پیشوازی لە هاتنی گەشتیاران دەکەن بۆ وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێوەدەولەتی، و بۆیەک شەو مانەوە بڕی ٣٥ هەزار دۆلار وەردەگیرێت لە هەر گەشتیارێک.

ناسا ڕاشیگەیاند کە وێستگەیەک دەکەنەوە کە بە دەوری زەویدا دەخولێتەوە و بەکاردەهێنرێت بۆ گەشتوگوزار و هەندێک چالاکی بازرگانی جۆراوجۆر.

بەرپرسانی ئاژانسەکە ڕایانگەیاند کە بەشێوەی کەرتی تایبەت دوو گەشتی بۆشایی ئاسمان ڕێکدەخرێت کە ماوە کورتن، هەروەها کۆمەلێک بیرۆکەی نوێ جێبەجێ دەکەن کە دەرگا لەسەر کۆمەلێک چالاکی بازرگانی و بازارکردن دەکاتەوە و ئەم چالاکیانە هەرگیز پێشتر ئەنجام نەدراون، و هەروەها وتیان  سەردانکەرانی بۆشایی ئاسمان کە سەر بە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتن دەتوانن گەشتی ٣٠ ڕۆژی ئەنجامبدەن  لە ڕێگەی گوێزەرەوەکانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا.

لە ئەنجامدانی ئەم گەشتانەدا کۆمپانیای تایبەت هەلدەستن بە دیاریکردنی ئەندامەکانی گەشتەکە و ئامادەکردن و ڕاهێنان پێکردنیان و دلنیابوون لە باری تەندروستیان


خاك- زاموا زاهیر
س/bbc




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved