9/6/2019 02:02 PM

خەوتنی منداڵ لە ڕۆژدا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر ئاستی ژیریی

توێژەران لە زانکۆکانی پەنسلڤانیا و کالیفۆرنیا لە ئەمریکا، سەلماندایان کە ئەو مندالانەی بە ڕۆژدا دەخەون بەتواناترن و ئاستی ژیریان زیاترە لەو منداڵانەی کە بە ڕۆژدا ناخەون.

توێژەران بۆ دەستکەوتنی ئەنجام توێژینەوەیان لەسەر نزیکەی ٣ هەزار منداڵ کردووە کە تەمەنیان لە ١٠ بۆ ١٢ سالیدایە، لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت کە ئەو مندالانەی بە ڕۆژدا دەخەون زیاتر دڵخۆشن، زیاتر کۆنترۆلی باری دەرونی خۆیان دەکەن. ئاستی زیرەکیشیان زیاترە.
هەروەها لە کۆکردنەوەی داتاکانیاندا ڕەچاوی ڕەگەزی مندالەکە و ئاستی خوێندن و ئاستی خوێندەواری دایک و باوکی و ماوەی خەوتنی مندالەکانیان لە شەودا کردووە.

بەشیوەیەک دەرکەوتووە کە ئاستی سودی خەوتنی ڕۆژانەی منداڵانی پۆلی شەش بە ڕێژەی ٪٧.٦ کاریگەری هەیە لە دەرچوون لە وانەکاندا.، هەرها خوێندکارەکان  تەندروستیان باشترە و بەهۆی ئەم خەوتنەشەوە کەمتر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بەکار دەهێنن، و لە کۆتایشدا ئەم خەوتنە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر کۆئەندامی دەمار و مێشکی مندالەکان هەیە.

 خاك - زاموا زاهیر
س/ RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved