9/6/2019 03:18 PM

پێشانگایەكی شێوەكاری بۆ كاری كلاسیك و مۆدێرن لە سلێمانی



بڕیارە لە رۆژانی 13 و14/6/2019، پێشانگایەكی تایبەتی كچە شێوەكاری كورد نێرگز نەوزاد لە ماجدی مۆڵی سلێمانی بكرێـتەوە.
لە پێشانگاكەدا، چەندین تابلۆی هونەری كاری دەستڕەنگینی  نمایشدەكرێت كە نێرگز دروستی كردون، لەبارەی كارەكانی نێرگز نەوزاد دەڵێت:  شێوەی تابلۆكان پێكهاتوون لە (كلاسیك، مۆدێرن) ، مەبەستم لە كلاسیك گەڕاندنەوەی بەرهەمە كلاسیكییەكانە بۆ ئەم سەردەمە، بە تێكەڵكردنی لەگەڵ تابلۆی مۆدێرن و  ژمارەی تابلۆكان نزیكەی ٥٠ بۆ ٦٠ تابلۆ دەبێت.
هەروەها  لە ناو تابلۆكاندا چەند دەفتەرێك هەیە كە بەرگەكەی لە تابلۆ پێكهاتووەو دەتوانرێت وەك دەفتەری یادگاری بەكاربێت، بیرۆكەیەكە بۆ كردن بە دیاری.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved