10/6/2019 10:49 AM

بێخەوی پەڕێشانی دەروونی ناخۆشەکان خراپتر دەکات

ئەو کەسانەی کە کێشەی بێخەوییان هەیە، پەرێشانی و نارامییان بە هۆی یادەوەرییە خراپەکانەوە نە تەنیا لە ناو ناچێت بەڵکوو بە شێوەیەکی خراپتریش دێتەوە ناو یادەوەری.
ئەمە ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێیە لە دامەزراوەی هۆڵەندی بۆ زانستی دەماری لە ئەمستردام.

توێژینەوەکە هەروەها ئەوە ئاشکرا دەکات کە جیاوازییەکانی مێشک لە نێوان ئەو کەسانەدا بیخەویی شەوانەیان هەیە لە بەراورد بە کەسانی دیکە چۆناوچۆنە.

لەم توێژینەوەدا پاش ئەزموونکردنی ڕووداوێکی شەرمهێنەر بەشداربووان پشکنینیان بۆ کرا. ئەزموونەکان تایبەت بوون بە چەند دەیە لەمەوبەر و هەروەها بیرەوەرییەکی تازەش تایبەت بە چەند هەفتە لەوە پێش.

پشکنینەکان دەریانخست کە کاتێک گرووپێک کە کێشەی بێخەوی نییە و لە یادەوەرییەکی کۆنی شەرمهێنەر ڕازگاری دەبێت، خولگەکانی مێشکیان زۆر جیاوازە لەو حاڵەتەی کە یادەوەرییەکی شەرمهێنەری تازە بە بیر دەهێننەوە.

هەروەها کاتێک کەسێک کێشەی بێخەوی هەیە و یادەوەرییەکی شەرمهێنەری کۆن بە بیری دێتەوە، ئەو خولگانەی مێشک کە چالاک دەبن هاوبەسشییان لەگەڵ ئەو خولگانە هەیە کە لە کاتی بە بیرهاتنەوەی ڕووداوێکی تازەدا چالاک دەبن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved