10/6/2019 10:53 AM

بۆ کۆنترۆڵی شەکری خوێن کاتی ژەمەکان مەگۆڕە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو کەسانەی لە مەترسیی تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوودان، دەتوانن کەڵک لە قازانجی خواردنی ژەمەکانیان لە ماوەیەکی ٩ کاتژمێریدا وەربگرن. ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە تەنانەت بەبێ گۆڕینی بەرنامەی خۆراکیتان، بتوانن ئاستی قەندی خوێن بهێننە ژێر ئاستی پێشنیارکراو.


زۆر هۆکار دەتوانن ببنە هۆی سەرهەڵدانی شەکرەی جۆری دوو و لە نێوان ئەو هۆکارانەدا شێوەژیان و بەرنامەی خۆراک بە تەواوەتی دەستکاری دەکرێن.


تا ئێستا، توێژەران و پسپۆڕانی دیکە زیاتر لەسەر کاریگەریی بەرنامەی خۆراکی جەختیان کردووەتەوە. چەندین توێژینەوە پێشنیار دەکەن کە خواردنی تەندروست دەتوانێت کێش لە ئاستی خوازراودا ڕابگرێت و لە ناهاوسەنگیی گلۆکۆز بتانپارێزێت کە تایبەتمەندییەکی نەخۆشیی شەکرەیە. 


هەروەها، توێژینیەوەیەکی نوێ ئەوە دەردەخات کە نە تەنیا گرینگە چ خواردنێک بخۆن بەڵکوو ئەوەش گرینگە کە لە چ کاتێکدا خواردن دەخۆن بۆ ئەوەی شەکری خوێنتان ڕابگرن. توێژینەوەکانی لەسەر مشک کراون ئەوەیان دەرخستووە کە خواردن لە کاتێکی دیاریکراودا دەتوانێت ئاستی گلۆکۆزی خوێن باش بکات، ئەوە تەنانەت بۆ ئاژەڵانەش بەکەڵکە کە خواردنی پڕچەوری دەخۆن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved