10/6/2019 10:56 AM

بەرەوپێشبردنی خۆت بەنرخە بەڵام لایەنێکی نەرێنیشی هەیە

بەردەوام باس لە قازانجەکانی بەرەوپێشبردنی کەسایەتی دەکرێت و زۆر کەس هەوڵ دەدەن لە ڕێگەی خوێندنەوە و کڕینی کتێبەوە خۆیان بەرەو پێش ببەن.


توێژینەوەیەکی نوێ کە لە جورناڵی زانستی کەسایەتی و دەروونناسیی کۆمەڵایەتیدا بڵاو بووەتەوە دەریدەخات کە نەگۆڕینی خۆمان قازانجێکی هەیە. ئەو کەسانەی کە لە درێژەی کاتدا وەک خۆیان دەمێننەوە و گۆڕانێک بەسەر خۆیاندا ناهێنن زۆر زیاتر لەو کەسانە لە ژیانی خۆیان ڕازین کە هەوڵ دەدەن خۆیان بەرەو پێش ببەن و خۆیان بگۆڕن.


توێژینەوەکە لەسەر دراوەی تایبەت بە ٥٠٠٠ کەسی گەورەساڵ کراوە. لە ساڵانی ١٩٩٠دا، کاتێک کەسەکان تەمەنیان ٢٠ بۆ ٧٥ ساڵ بووە، وەڵامی پرسیارەکانیان سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانیان وەک ئارام، ئاگادار، بیرکەرەوە، ئارەزوومەند بە فێربوون، پڕوزە و فێر خواز داوەتەوە و ئەوەی کە چۆن تایبەتمەندییەکانیان لە دەیەی داهاتوودا دەگۆڕێن. ئەوان هەروەها وەڵامی ئەوەیان داوەتەوە کە چەندە لە کار، تەندروستی، پەیوەندییەکان و ژیانیان بە گشتی ڕازین.


یەک دەیە دواتر دیسان وەڵامی هەمان کۆمەڵە پرسیاریان داوەتەوە. پاش بەراوردی ئەنجامەکان و بە لەبەرچاوگرتنی هۆکارەکانی ڕەگەز، تەمەن، داهات و خوێندەواری، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە پەیوەندییەک لە نێوان  پێشبینییەک کە بۆ داهاتوو کراوە لەگەڵ ڕەزایەت لە ژیان هەبووە. واتە ئەوانەی کە پێیان وابووە لە یەک دەیەی داهاتوودا ژیانیان گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت زۆر زیاتر لە ژیانیان ڕازی بوون.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved