10/6/2019 07:45 PM

سودە تەندروستیە نەزانراوەکانی پەنیر

پەنیر پێکهاتەیەکی خۆراکیە کە زۆرینەی خەڵک لە ژەمی بەیانیاندا دەیخۆن و لە دروستکردنی چەندین جۆر خواردندا بەکاردەهێنرێت، هەرچەندە لای بەشێک لە خەڵک پەنیر وەک یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی کێش سەیر دەکرێت، بەڵام ئەم خواردنە کۆمەڵێک سودی گرنگی هەیە کە زۆرینەمان نازانین.

یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات:لە ڕاستیدا زۆرینەی ئەو کەسانەی کە بەدەست قەلەویەوە دەنالێنن کیشەی کەمی کالیسیۆمیان هەیە، و لە ئەنجامی  چەندین توێژینەوە دەرکەوتووە کە خواردنی ئەو بابەتە خۆراکیانەی دەوڵەمەندن بە کالیسیۆم کاریگەری باشی هەیە لەسەر باشبوون و ڕێکبوونەوەی جەستە و نەمانی قەڵەوی.
ئاستی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە:
زۆربەی خەڵک دەڵین پەنیر ئاستێکی بەرزی چەوری و سۆدیۆمی تێدایە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەر جۆرێکی باشی پەنیر هەلبژیرین دەبێتە هۆکار بۆ ڕاگرتنی پەستانی خوێن و کەم کردنەوەی.

دان و ئێسک پتەودەکات: پەنیر سەرچاوەیەکی زۆر باشی کالیسیۆمە و وەک ئاشکراشە کالیسیۆم   پێکهاتەیەکی سەرەکی دروستبونی ئێسک و ددانە، و هەروەها پەنیر دەولەمەندە بە زینگ و مەگنیسیۆم و ڤایتەمینەکانی A و D کەدەبێتە هۆی بەهێزی ئێسک.

خوێنبەرەکان دەپارێزێت: خواردنی پەنیر کاریگەری ئەرێنی هەیە بۆ پاراستنی ملولەکانی خوێنو دووربوون لە نەخۆشیەکانی دڵ.

خاك-زاموا زاهیر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved