به‌هۆی هه‌بوونی سپرنگی به‌هێزو پارچه‌یه‌ك ئاسن تێیدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك یاری ده‌مانچه‌ی منداڵدا ده‌گرن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش داوا له دایكان و باوكان ده‌كات به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2019.6.11 له‌لایه‌ن لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له گەڕەکی چوارباخ ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (250) ده‌مانچه‌ی موروی منداڵانه‌دا گرتووه كه به‌هۆی هه‌بوونی سپرینگه به‌هێزه‌كه‌یه‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر منداڵ و به‌ركه‌وتنی به‌ركه‌وتنی چاو یان ئه‌ندامێكی ناسكی تر له له‌شی ئه‌و منداڵانه‌ی یاری پێده‌كه‌ن دروستده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا پارچه ئاسنیان بۆ قورسكردنی كێشی ده‌مانچه‌كه به‌كارهێناوه‌و به‌ساغی له ده‌سكی ده‌مانچه‌كه دانراوه، واده‌كات له‌كاتی به‌ركه‌وتنی به شوێنێكی منداڵ مه‌ترسی له شكانی له‌شیدا دروستبكات. به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنیه‌ی له‌ناوبردنه‌وه ته‌واوی ئه‌و یاریانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. داوا له دایكان و باوكان ده‌كه‌ین به وریاییه‌كی زیاتره‌وه ئاگاداری منداڵه‌كانیان بن له كڕینی ئه‌وجۆره یاریانه‌و له‌كاتی هه‌بوونیدا له دوكانی گه‌ڕه‌كه‌كانیاندا لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure