11/6/2019 04:29 PM

كردنەوەی گەلەری پەیكوڵی لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی

 

وتاری هاشم حەمە عەبدولڵا بەڕیوبەری مۆزەخانەی سلێمانی 

 زۆر خۆشحاڵین ئەمڕۆ لێرە  كۆبووینەتەوە بۆ كردنەوەی كەلەری پەیكوڵی،  ئەم بەردە نووسراوانەی لێرە نمایش كراون لەكەڵ هەندێك لەئامادەبووان جیرۆكی تایبەتی هەیە.  هەر لەقۆناغی كۆكردنەوەو هێنانی بەردە نووسراوەكان بۆ مۆزەخانەی سلێمانی لەساڵی 1997 پاشان هەڵكرتنی بەردەكان بۆ ماوەیەكی زۆر لە ژوورێكی بچووكی مۆزەخانە  لەرێی لیژنەیەكەوە بەسەرۆكایەتی مامۆستا عەبدولرەقیب یوسف و ئەندامێتی بەرێز كەمال نوری مەعروف بەرێوەبەری پێشووتری شوێنەواری سلێمانی  و بەندە و  پاشان هاتنی تیمی ئیتاڵی بەسەرۆكایەتی برۆفیسۆر كارلۆ جیرتی لەساڵی 2007 لەرێی بەرێز بەكر فەتاح و جەنابی كاك عومەر فەتاحەوە، شایەنی باسە تیمی ئیتاڵی یەكەم تیمی شوێنەواریی بوون لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ ئێمە كاریان دەست پێكرد لەكنەو بشكنین لەشوێنەواری بەیكوڵی و باككردنەوەی بەردە نووسراوەكان و بۆلین كردنیان و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر بەردە نووسراوەكان.
مۆنیومێنتی پەیكوڵی لەلایەن پاشای ساسانی نەرسە (293-302/3ی زایینی  لە نزیك دەربەندێكی نزیك زنجیرە چیای قەرەداخ بنیات نراوە، بەدووری 100 كیلۆمەتر لەباشووری شاری سلێمانییەوە.
گەورە پیاو ماقوڵانی شانشینی ساسان بۆ بینینی نارسە ‌و خواردنی سوێندی لایەنگیری ددان نان بەمافی پاشایەتی‌و شكۆیدا لەنزیك دەربەندی پەیكوڵی كۆبوونەوە.
بەردە نووسراوەكانی پەیكوڵی لەبنەڕەتدا لەسەر دوو دیواری مۆنیومێنتەكەی پەیكوڵی بوون. لایەكیان بەفارسی ناوەراست‌و لاكەی تری بە پارپی نووسراون.
ژمارەی بەردە نووسراوەكانی پەیكوڵی ئەوانەی تا ئێستا زانراون 150 بەردە، 113 بەردی لەئێستادا لەمۆزەخانەی سلێمانیدان، هەوڵی تیمی هاوبەشی كوردی‌و ئیتاڵی بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی بەردی نووسراوی تر لەشوێنەواری پەیكوڵی.
لەكۆتاییدا سوپاسی بێ‌ پایانمان ئاراستەی تیمی شوێنەواری زانكۆی ساپیێنزا‌و ستافی مۆزەخانەو ئەو بەرێزانە ئەكەین بۆ ئەو كارە گرنگەی كە لەم ماوەیەدا ئەنجامیان دا بۆ پاككردنەوەی بەردەكان‌و دروستكردنی سەقف بۆ هۆڵی گەلەری‌و دانانی رەفەی ئاسن بۆ نمایشكردنی بەردەكان.، هیوادارین لەداهاتوویەكی نزیكدا بتوانین هۆڵەكەی تریش نۆژەن بكەینەوە بۆ ئەوەی پەیكەری پاشا نەرسەی تێدا نمایش بكەین، دووبارە سوپاس بۆ هەموو لایەك.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved