11/6/2019 04:59 PM

زنجیرە درامای (دوا كاژێر) بەرهەم دەهێنرێت.


لەماوەی داهاتوودا، زنجیرە درامایەكی كوردیی بەناوی ”دوا كاژێر” بەرهەمدەهێنرێت. ئەم درامایە كە لە شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە نمایشدەكرێت، لەدەرهێنانی هونەرمەند كارۆخ ئیبراهیم دەبێت و كۆمەڵێك هونەرمەندی بەئەزموون ‌و گەنج بەشداریی تێدا دەكەن لەوانە هەردوو ئەكتەری بەناوبانگ شەماڵی عەبە ڕەش و خاتوو شادان فوئادی هاوسەری  كە پێشتر ئەزموونی سەركەوتووی نواندیان هەبووە لە درامای كوردیدا.
زانراویشە كە یونس حەمە كاكە، ئیبراهیم حەكیم، فرمێسك مستەفا ، تەلار هیرانی‌و چەند ئەكتەرێكی كوڕ و كچی تر لە كاستی نواندنی زنجیرە دراماكەدا رۆڵ دەبینن.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved