12/6/2019 09:40 AM

هێرۆ ئیبرایم ئەحمەد، شاژنی بێتاجی شۆڕش

كەم كەس هەیە ناو و ناوبانگی سیاسی ئەم خاتوونە سیاسییەی نەبیستبێت، چونكە هەر كە ناوی لەناواندا دێت جگە لە بەهێزی و پتەوی راستی وەفاداری و نیشتمانپەروەری هیچیتر بەدیناكرێت.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەو كەڵە ژنەی بە تاقانەی خۆی بە پۆست و بێ پۆست سەنگ و قوراسی خۆی هەرگیز لەدەستنەداو بۆ جارێكیش بە لاوازی دەرنەكەوت، ئەو لەو مرۆڤانەیە كە بەڕێكەوت  لە كۆمەڵگەدا هەڵدەكەون، بەتایبەت لە كۆمەڵگەیەك كە دیدی نەریتخوازی هەموو رەوایەتییەك بە دەسەڵات و هەژموونی پیاو بدات، هێرۆخان لەوجۆرە كۆمەڵگەییەوە بووە جوانترین مۆدێلی سیاسی بەشداری راتەقینەی ژن. 

لە شاخ و شار هەر بەهێز
وەك خۆی لە دیمانیەك باسی لێوە دەكات كە لە سەرەتایی شۆڕش هاوشان لەگەڵ هاوژینەكەی كە سەرۆك (مام جەلال)ە، دەستی لە ژیانی پۆشەی  شەخسی خۆی هەڵگرتووەو لە كۆتایی ساڵی 1970ی سەدەی رابردوو هاوبەشێكی بەردەومی شۆڕشی نەتەوەكەی بووەو لەو رێگەیەوە گەلێك بەدبەختی و چەرمەسەری دیوەو بێكۆڵنەدان بەردەوام بووە.

دوور لە سۆزبەخشین بە هەردوو منداڵەكەی چەكی شۆڕش لە كێوە سەختەكانی كوردستان بۆ بەرەنگاری كردە شانی و هێرۆخان بووە شاژنی بێتاجی شۆڕش و بووە مۆدێلێكی بەبەهای شۆڕشگێڕی ژن لە كوردستاندا.

دادەیەكی خاكی
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێچەوانەی كەڵكەڵەی وەهمی مەسئولیەت و دەسەڵاتداری بۆ یەكجاریش نەگۆڕاو وەك خۆی بە خاكێتی  مایەوە،  باس لەوە دەكەن كە بەردەوام لە كۆڕو كۆبوونەوەكان بەوە دڵخۆش بووە كە وەك (دادە) بانگی بكەن نەك بە پاشگر پاشگرێنە چونكە ئەو لەبنەڕەتەوە لە ژانی گەلی وڵاتەكەیەوە لەدایكبووە، بۆیە هیچكات پلەو پۆست و دەسەڵات نەیتوانی ئەم خانمە سیاسییە بەهێزە بگۆڕێت، بەجۆرێك بووە مۆدێلێكی جیاواز بۆ سیاسەتكردن و بەرەنگاربوونەوەی دیدی پیاوسارلاری لە كۆمەڵگەدا.

لە سەروبەندی نەخۆشكەوتنی سەرۆك مام جەلال تا كۆچی دوای سەرۆك مام جەلال، كە شۆكێكی گەورە بوو بۆ یەكێتی و خەڵكی كوردستان، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە بەهێزی وەك تاقانەژنێك دڕیدا بەسەر بیری پەرت پەرت بوونی یەكێتی و وەك سەیوانی پارێزگاری یەكێتی مایەوە دوور لە گروپ و تاقم تاقمێنە نەیهێشت كەشتی بوونی یەكێتی نقووم بێت بەڵكو بە حیكمەتی سیاسی خۆی پارێزگاری لە چەپكەگوڵەكەی یەكێتی كرد.

لە ژیانی دوای شۆڕش و شارنشینیدا هێرۆخان بە بەردەوامی لەرێگەی پەرەپێدان بە توانای گەنج و دروستكردنی پانتایی خۆبینینەوە بۆ گەڕان بەدوای چاندو هونەری رەسەنایەتی گەلی كورد، پارێزگاریكردن لە مافی منداڵ و گەورەو بێنەوایان و شوێنەوارو مۆزەو رەسەنایەتی كوردایەتی دیدێكی مەزنی بوو لە پارێزاریكردنی رەوتی پێشكەوتنی كۆمەڵ و پاراستنی توراسی نەتەوەی  ئەم میللەتە.

لە نەوەتەكان زۆرێك لە سیاسیەكان دەستیان لە بردنی سامانی ئەم وڵاتە هەبوو ئەو بیری لای "چەسپاندنی مافی منداڵ و رێگریكردن لە رووخانی بینایەكی وەك ئەمنەسوورەكەو خەمی پیرو كاڵی ئەم میللەتە بوو" هێرۆخان بۆ ئەم شاری شارانە قەڵای پارێزگاریكردن و خزمەتی ئەم شارە بوو بەردەوام چاوی لەوە بوو كە دەبێت خزمەت بەم شاری شارانەو تەواوی كوردستان بكرێت ئەو دیدی وەها بوو كە ئەم گەلە قوربانی زۆری داوە بۆیە ناكرێت پشتوێنی لێبكرێتەوەو خزمەت بەم گەلە ستەم لێكراوە نەكرێت.

نووسينى: رێبین عومەر





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved