12/6/2019 10:11 AM

بڕێكی زۆر پاككەرەوە لەناودەبرێت

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەكەیانەوه،‌ لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوە لەناودەبەن.

لە ئەنجامی سەردانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمایینەوە بۆ دوكان و بازاڕو شوێنە گشتییەكان، دەست بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی پاككەرەوەی جۆراوجۆردا گیراوە كە بەهۆی ‌بەسەرچوونی ماوەكەیانەوە خراپبوون و شیاوی بەكارهێنان نین.

دەربارەی بڕو جۆری ئەو پاككەرەوانەی لەلایەن لیژنەی 3ی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانەوە دەستی بەسەردا گیراوه لە راپۆرتی رۆژانەكەیاندا هاتووە كه 200 پارچە‌یەو جۆرەكانیشیان لە شامپۆ، زاهی قاپ شتن، سابوون و فاست پێكهاتووە.

بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم ئەو ماددانە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناودەبرێت، لەكاتی بازاڕكردن و ‌كڕینی ئەو پێداویستیانەی رۆژانە بەكاریدەهێنن، بەوردی سەرنجی مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونی كاڵاو شمەكەكان بدەو لەكاتی هەبوونی كاڵای ماوه ‌بەسەرچوودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگاداربكەرەوە.

لیژنەی سێ یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی بازاڕو دوكان و شوێنە گشتیيەكان دەكات و رێنمایی پێویست بە خاوەن شوێنەكان دەدات و لە هەبوونی سەرپێچی ئاگاداریان دەكاتەوە پابەندی مەرج و رێنماییەكانی كاركردن ببنەوە، لە دووبارەكردنەوەیدا شوێنەكەو خاوەنەكەی روبەرووی رێكاری یاسایی دەكاتەوە.


خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved