12/6/2019 04:28 PM

كتێبێکی دەگمەن لەسەر حەسەن زیرەک

 

نووسەرو ڕۆژنامەنووس مەریوان مەسعود كتێبی (حەسەن زیرەك، چریكەیەك بۆ شادی) بڵاوکردەوە کە یەكێكە لە كتێبە ناوازەو دەوڵەمەندەكان لەسەر زیرەك، كە كۆی حەوت كتێبە لە یەك كتێبداو گرنگترین ئەو سەرچاوەو كتێب و زانیاری و وێنەو ئاوازو شیعرو نۆتانە لە خۆدەگرێت كە تا ئێستا لەسەر زیرەك نووسراونەتەوەو ئامادەكراون. واتە هەم ژیان و هەم بەرهەم و هەم شیعرو نۆتەو ئاوازەكانی بەشێك لە رووبارە دەوڵەمەندە هونەرییەكەی زیرەك لە خۆدەگرێت و بەرهەمی یەك ساڵ كاركردنە، كە بە پاڵپشتی برای بەڕێزم بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و لەسەر ئەركی د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی چاپكراوە. ئەم كتێبە 1080 لاپەڕەی قەبارە گەورەیەو بە دیزاینێكی ناوازەو بەرگی موجەلەد چاپكراوەو لە رۆژی 26/6/2019 كە ساڵڕۆژی كۆچی حەسەن زیرەكە لە سەرای سلێمانی بڵاودەكرێتەوە.
كتێبەكە چەند نووسەرو ئەكادیمی و هونەرمەندێك بەشدارن تێیداو لە لایەن نووسەرو رۆژنامەنووس مەریوان مەسعود ئامادەو سەرپەرشتی كراوە.

خاك-بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved