12/6/2019 05:04 PM

چاندنی ئەلەکترۆد لە مێشکدا بۆ چارەسەری خوگرتوویی بە مادە بێهۆشکەرەکان

نەخۆشی ژمارە یەک، پیاوێکی کزەی بێوازە. سەری بۆ نەشتەرگەری تاشراوە و جلێکی سپی لەبەر کراوە.


بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بووەتە هۆی لە دەستدانی خێزانەکەی، پارەکەی و ڕێز و حورمەتی. ئێستا چاوەڕێی نەشتەرگەرییەکە کە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا، دوو کونی بچووک لە کاسەسەری دەکرێت و لە قووڵایی مێشکیدا ئەلەکترۆد جێگیر دەکرێت.


بەو هیوایە ئەو کارە دەکەن کە تەکنۆلۆجی لە خووگرتوویی بە مادەی هۆشبەر ڕزگاری بکات و وازی لێ بهێنێت.


چارەسەری ورووژاندنی قووڵی مێشک، ساڵانێکە وەک ڕێگەچارەیەک بۆ نەخۆشیی جووڵە وەک پارکینسۆن بە کار دێت. ئێستا بۆ یەکەم جار لە شانگهای چین بۆ وازهێنان لە مادە هۆشبەرەکان کەڵک لەم ڕێگەیە وەردەگیرێت.
نەشتەرگەرییەکە بریتییە لە جێگیرکردنی ئەلەکترۆدێک لە قووڵایی مێشکدا بۆ ئەوەی بەشگەلێکی تایبەت لەناو مێشکدا هان بدات. 


وڵاتە ڕۆژئاواییەکان بە هۆی کێشەی ئاکاری و ئەو پرسیارە زانستی و کۆمەڵایەتییانەی کەلەسەر ئەم ڕێگەچارەیە هەن، ئەو کارە ناکەن. جگە لەوە تێچووی ئەلەکترۆدەکان زۆرە و هەر دانەیەک لەو ئامرازانە لە ئەمریکا ١٠٠،٠٠٠ دۆلاری تێدەچێت.


لە سەرانسەی جیهاندا هەشت ناوەندی ورووژاندنی قووڵی مێشک هەن بۆ وازهێنان لە خووگرتوویی. بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی تەندروستیی ئەمریکا، شەش دانە لەو هەشت ناوەندە لە چین چالاکی دەکەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved