13/6/2019 05:32 PM

دكتۆرایە ك لە بواری پزیشكی ڤێتەرنەری


لە هۆڵی سیمیناری كۆلێجی پزیشكی ڤێتەرنەری- زانكۆی سلێمانی گفتوكۆو وتوێژی تێزی دكتۆرای خوێندكار نادیە عەبدولكەریم ساڵح بەڕیوەچوو.لەپاش گفتوگۆیەكی چڕوپڕی زانستیانە, نامەی دكتۆراكە بەسەركەوتوویی پەسەند كرا.
لە لێدوانێكدا بۆ سایتی خاك خوێندكاری خوێندی باڵای دكتۆرانادیە عەبدولكەریم ساڵح ئاماژەی بەوەدا، ئەم توێژینەوەیە پێكهاتووە لە سێ تاقی كردنەوە بە مەبەبەستی دەرخستنی كاریگەری میمانتین هایدروكلوراید  لە كەم كردنەوەی یان دژایەتی كردنی كاری ژەهراوی سیسبلاتین وەكو: ژەهراوی بوونی  گورچیلە، ژەهراوی بوونی جگەر و میشك.
 یەكەم تاقی كردنەوە تەرخان كرا بوو بۆ لێكولینەوە و پێوانە كردنی ئاستی ژەهراوی بوون بەم دەرمانانە بە رێگای (up and down method) وە دەرخستنی ئاستی (LD50)  .
دووەم تاقی كردنەوە بریتیە  لە لێكۆڵینەوەی كاریگەریی دوو برَی پێویست 5 ملغم/كغ  و 10 ملغم/كغ  لە دەرمانی میمانتین بەتەنها و لەگەڵ سیسبلاتین 4ملغم/كغ لە سەر لایەنی بایوكیمیاوی و ئەنزیمی وامیونوهیستوكیمستری و هستەوباسولوجی لەمشك.
ئەم تاقیكردنەوەیە یەك مانگ دەخایەنێت لە كوتایدا  ئەم پارامیتەرانە بیوانەكراون: 
Alanine aminotransferase, Aspartate aminotransferase, Blood urea nitrogen, Alkaline phosphatase, Serum creatinine; Malondialdehyde, Creatine kinase, Serum Acetylcholineesterase, Myeloperoxidase and Nicotinic acetylcholine receptors
لە ئەنجامدا دەركەوت كە ئەم پارامیتەرانەی سەرەوە زیادی كردووە بە ڕێژەی بەرچاو لەو گروپانەی چارەسەركراون  تەنها بە سیسبلاتین بە بەراورد لەگەڵ  گروپی كونترۆڵ بەڵام ئەو گروپانەی كە چارەسەر كراون بەمیمانتین  بە هەردوو بری بیوسیت لەگەڵ سیسبلاتین كەمتر گوَِران بە سەر ئەو پارامیتەرانە داهاتووە.
وە دەركەوت كە ئاستی Glutathione, Glutathione transferase, Superoxide dismutase, Catalase, Glutathione peroxidase, Dopamine, Serotonin, Sodium, Calcium, and Potassium contents.   لە خوێن كەم دەبیتەوە لە گشت گروپەكان بە بەكارهێنانی دەرمانی سیسبلاتین بە بەراورد لەگەڵ گرووپی كونترۆڵ. ئەم ئەنجامانە ئەگەریتەوە بۆ جیاوازی لە نیوان شیوەی كیمیاوی سیسبلاتین و میمانتین و شیوەی جووڵەی ئەم دەرمانانە لەناو لەشدا. چارە سەركردن بە میمانتین وە وای كرد كە دەرمانی سیسبلاتین كەم  كۆ ببیتەوە لە گورچیلە  و لە دەر ئەنجام بووە هۆی كەم كردنەوەی ژەهراوی بوون.
سێ یەم تاقی كردنەوە ئەنجام درا لە مشكدا بە بەكارهێنانی دوو بڕێ بیوست لە میمانتین بەهۆی دەمەوە و ئەنجام دانی تاقیكردنوەی  (test  Neurobehavioral) وەك
Open field activity, Negative geotaxis, Hole-board test, and Swimming test.
لە ئەنجامدا دەركەوت كە ئەم پارامیتەرانەی سەرەوە بار گوَِران ی تەواو و بە ڕێژەی بەرچاو لەو گروپانەی  نیشاندەدا كە چارەسەركراون بە سیسبلاتین بە بەراورد لەگەڵ  گروپی كونترۆڵ بەڵام ئەو گروپەی كە چارەسەر كراون بەمیمانتین بە هەردوو بری بیوسیت بە تایبەت  بڕێ 10 ملغم/كغ كەمتر گوَِرانی بە سەر ئەو پارامیتەرانە داهاتووە. 
هەر وەك دەرەنجامێك بۆ گشت تاقی كردنەوەكانی ئەم توێژینەوەیە دەركەوت كە میمانتین بە بڕێ 10 ملغم/كغ دەبیتە هۆی بارستنی زیاتر لە پارامیتەرەكان ،وە هەروەها دەركەوت كە توانای باشی هەیە لە دژایەتی كردنی كاری گەری ژەهراوی سیسبلاتین و كەم كردنەوەیان.

شایەنی باسە، گفتوگۆی تێزی دكتۆراكە ڕۆژی 30/5/2019 بە ڕیوەچوو.
لیژنەی گفتوگۆ پێك هاتبوون لە:
پ د. كاوە عبداللە محمد أمین                                           سەرۆك
پ د. سعد صالح الدجیلی                                                ئەندام
پ د. درید عبدالهادی عباس                                            ئەندام
پ د. عادل جبار حسین                                                  ئەندام
پ. ی د. منی حازم ابراهیم                                             ئەندام
پ. ی د. بنام خالد البكوع                                              ئەندام

خاك- پە یامنێرمان









زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved