13/6/2019 09:52 PM

داهێنانێکی نوێ سەرجەم گروپەکانی خوێن دەکات بە یەک جۆر

زانایان گەیشتنە دۆزینەوەی ڕێگەیەک بۆ گۆڕینی سەرجەم جۆرەکانی گروپی خوێن بۆ یەک جۆر، کە بۆ هەموو نەخۆشێک بگونجێت، ئەمەش لە ڕێگەی ئەو میکرۆبانەی لە گەدەی مرۆڤدایە، کە ئەم داهێنانە زانستیە دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی هەزاران مرۆڤ.

زانایان لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە بەریتانیا توێژینەوەیان ئەنجامدا لەسەر ئەم پرۆسەی گۆڕینی جۆرەکانی خوێنی A و B وAB بۆ جۆری O کە دەتوانرێت خوێنەکە بگوازرێتەوە بۆ هەموو نەخۆشێک هەرچەندە گروپی خوێنەکەی جیاوازیش بێت.
هۆکاری جیاوازی گروپەکانی خوێن دەگەرێتەوە بۆ بوونی شەکرە جیاوازەکان لە خانەکانی خوێن، بەڵام خوێنی جۆری O هیچ جۆرە شەکرێکی تێدانیە.
توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەندێک جۆری ڕژێن هەیە کە دەبێتە هۆی نەهێشتنی شەکری خوێن و دەیانکات بە جۆری O، بەلام لە دوای چەندین توێژینەوە دەرکەوت کە هیچیان پارێزراو و چالاک و له‌ ڕووی ئابوریه‌وه‌ کەم تێچوو نیە هێندەی ڕژێنەکانی ناو گەدە، کە دەتوانرێت جیا بکرێنەوە و بەکاربهێنرێن بۆ دامالینی خوێن لە شەکر.
زانایان چەند مانگێکە گەیشتونەتە ئەم ئەنجامە، و ئێستا ئەنجامی توێژینەوەکان بلاو کراوەتەوە لە رۆژنامەی Nature Microbiology.
هەنگاوی دووەمی توێژینەوەکە بریتیە لە تاقیکردنەوەی ئەم ڕێگەیە لەسەر کۆمەلێک نەخۆش و چاودێری ئەنجامەکەی بکرێت و بزانرێت هیچ دەرئەنجامێکی لاوەکی هەیە یاخود نا، ئەگەر لەم هەنگاوەشدا سەرکەوتووبن ئەوا لە داهاتوودا پرۆسەی بەخشین و گواستنەوەی خوێن گۆڕانکاری گەورەی تێدا ڕوودەدات.

 

خاك- زاموا زاهیر

س/ RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved