بانگه‌وازی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بڵاوكرایه‌وه یاسا‌و رێساكان و بانگه‌وازی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به مه‌به‌ستی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ و ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م به‌ستێنه له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی فێستیڤاڵ بڵاوكرایه‌وه. به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، به‌پێی رێككه‌وتننامه‌ی رێكخراوی كاروباری سینه‌مایی و بیسراو و بینراوی ئێران، شاره‌وانی ئیسفه‌هان و دامه‌زراوه‌ی سینه‌مایی فارابی، سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران له رۆژانی 28ی گه‌لاوێژ تا 4ی خه‌رمانانی 1398ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 19 تا 26ی ئوگۆستی 2019ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌پێی مه‌رجه‌كان و یاسا‌و رێساكانی خواره‌وه له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا به‌رهه‌مه له‌به‌رچاوگیراوه‌كان به‌پێی فێركراوه‌گه‌لی بیر‌و باوه‌ڕی، ئه‌خلاقی باش، شێوازی ژیان، رێزگرتن له دامه‌زراوه‌ی بنه‌ماڵه‌و هاوتوێژه‌كان، جۆش و خرۆش و شادی، هیواو باوه‌ر به‌خۆبوون، هه‌وڵدان بۆ پێشكه‌وتن، وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت و ئاماده‌بوونی به‌رده‌نگ بۆ به‌ره‌وڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ كێشه‌و پرسه‌كانی دونیای داهاتووه. ده‌قی ته‌واوی بانگه‌وازی سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران به‌مپێیه‌ی خواره‌وه‌یه: 1ـ ئامانجه‌كانی فێستیڤاڵ 1ـ 1 ناساندنی باشترین به‌رهه‌مه‌كانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌بواری نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا 1ـ 2 ره‌خساندنی بوار بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رده‌وام و هاوسه‌نگی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ 1ـ 3 ره‌خساندنی بوار بۆ ئاڵوگۆڕی ئه‌ندێشه‌و هاوكاری كارگێڕانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ، خاوه‌نڕایان و هه‌موو لایه‌نه‌كانی زنجیره‌ی به‌رهه‌مهێنان، بڵاوكردنه‌وه‌و بڕه‌وپێدانی پیشه‌گه‌لی فه‌رهه‌نگی 1ـ 4 هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی چۆنایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی رێژه‌ی دزه‌كردنی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ له‌ڕێگای ناساندنی ده‌فرایه‌تییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانی مرۆڤایه‌تی و فه‌رهه‌نگی 2ـ به‌شه سه‌ره‌كییه‌كانی فێستیڤاڵ 2ـ 1 كێبڕكێی سینه‌مای نێونه‌ته‌وه‌یی 2ـ 1 ـ 1 كێبڕكێی فیلم گه‌لی سینه‌مایی باشترین سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی باشترین فیلمی سینه‌مایی باشترین فیلمی سینه‌مایی ئه‌نیمه‌یشن خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران 2 ـ 1 ـ 2 كێبڕكێی كورته فیلمه‌كان باشترین كورته فیلمی چیرۆكی باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن 2ـ 2 كێبڕكێی سینه‌مای ئێران 2ـ 2 ـ 1 كێبڕكێی فیلم گه‌لی سینه‌مایی باشترین ئه‌كته‌ری فیلمی سینه‌مایی باشترین سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی باشترین فیلمی سینه‌مایی باشترین فیلمی سینه‌مایی ئه‌نیمه‌یشن خه‌ڵاتی تایبه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران 2ـ 2 ـ 2 كێبڕكێی كورته فیلمه‌كان باشترین كورته فیلمی چیرۆكی باشترین كورته فیلمی ئه‌نیمه‌یشن 2ـ 2 ـ 3 كێبڕكێی فیلم گه‌لی درێژی سینه‌مایی باشترین سیناریۆی فیلمی درێژی سینه‌مایی باشترین ده‌رهێنانی فیلمی درێژی سینه‌مایی باشترین فیلمی درێژی چیرۆكی 2ـ 2 ـ 4 خه‌ڵاته‌كانی تایبه‌تی ده‌بیری فێستیڤاڵ 2ـ 3 خه‌ڵاتی سیفژ ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی نێونه‌ته‌وه‌یی پێكهاتوو له (ناوبژیوانێكی ئێرانی و دوو ناوبژیوانی بیانی) ناسێنراو له‌لایه‌ن رێكخراوه‌ی "سیفژ" واته (رێكخراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵان) خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی ئه‌م رێكخراوه جیهانیه به باشترین فیلمی درێژی فێستیڤاڵ پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌م خه‌ڵاته به بۆچوون و بڕیاری ده‌سته‌ی دادوه‌ران، به ده‌رهێنه‌رو یا به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه پێشكه‌ش ده‌كرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سته‌یه یه‌ك دیپلۆمای شانازی به یه‌ك كورته فیلم یا ئه‌نیمه‌یشێنی كورت ده‌به‌خشن. 2ـ 4 خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م به‌شه‌دا گروپێكی دادوه‌ری، پێكهاتوو له منداڵان و مێرمنداڵانی و بیانی كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی فێستیڤاڵه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن، به باشترین فیلمی سینه‌مایی ئه‌م به‌شه "په‌پوله‌ی زێڕین" پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 2ـ 5 خه‌ڵاتی تایبه‌تی زاون قۆكاسیان له‌م به‌شه‌دا گروپێكی دادوه‌ری، پێكهاتوو له ره‌خنه‌گران، چالاكانی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری و سینه‌ماكارانی ئیسفه‌هان كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی فێستیڤاڵ له پارێزگای ئیسفه‌هان هه‌ڵده‌بژێردرێن، به باشترین فیلم له به‌شی سینه‌مای ئێران ئه‌م خه‌ڵاته پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 2ـ 6 خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی دادوه‌رانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له‌م به‌شه‌دا گروپێكی دادوه‌ری پێكهاتوو له منداڵان و گروپێكی دادوه‌ری پێكهاتوو له مێرمنداڵان كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی فێستیڤاڵ له پارێزگای ئیسفه‌هان هه‌ڵده‌بژێردرێن، به باشترین فیلمی سینه‌مایی ده‌سته‌ی به‌رده‌نگی خۆیان خه‌ڵاتی "په‌پووله‌ی زێڕین" پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 2ـ 7 نمایشه تایبه‌ته‌كان 3ـ ناوبژیوانی 4ـ یاسا‌و رێساكانی فێستیڤاڵ 5ـ ناردنی فیلم بۆ فێستیڤاڵ سی و دووهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به به‌رپرسیاری "عه‌لیڕه‌زا تابێش" و به هاوكاری رێكخراوه‌ی سینه‌مایی ئێران، شاره‌وانی ئیسفه‌هان و ناوه‌ندی سینه‌مایی ئێران و هه‌روه‌ها به به‌شداری به‌رهه‌می وڵاتانی جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆری پێشبڕكێ و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێ، به‌شی "كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه پسپۆڕانه‌ی هونه‌ری سینه‌ما" و هه‌روه‌ها به‌شی "رێزلێنان و بیرئانین" بۆ ماوه‌ی هه‌شت رۆژ له سینه‌ما "نقش جهان"، په‌ردیسی سینه‌مایی "چهارباغ"، سینه‌ما "فه‌له‌ستین" و سینه‌ما "سێپاهان" له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت. خاك - مه‌نوچێهر جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure