15/6/2019 10:26 AM

بەکارهێنانی خەڵووز وەک دژەئۆکسیدانت

ڕووداوی دڵتەزێن، وەک برینداربوونی مێشک، جەڵتەی مێشک و وەستانی دڵ کاریگەری لەسەر ژیانی ملیۆنەها کەس دادەنێن. هەموو ئەم حاڵەتانە دەبنە هۆی سترێسی ئۆکسیداتیڤ، کە حاڵەتێکە ئاستی ڕادیکاڵە ئازادەکان و دژەئۆکسیدانتەکان لە لەشدا ناهاوسەنگ دەبێت. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی جەڵتەی مێشک وەک دووهەم هۆکاری مردنی مرۆڤ لە سەرانسەری دنیا دادەنێت.  


چارەسەری ئانتی ئۆکسیدانت، ڕێگەیەکە بۆ بەرەنگاری ئەم حاڵەتە، توێژەران ئێستا لەسەر کاریگەریی دژەئۆکسیدانتێکی سروشتی کار دەکەن. توێژەرانی زانکۆی ڕایس پێیان وایە کە خەڵووز تایبەتمەندیی دژەئۆکسیدانتی هەیە. 


زانایان خەڵووزیان لەسەر خانە زیندووەکانی کرتێنەرەکان تاقی کردەوە. ئەوان بۆیان دەرکەوت کە چالاکیی ڕادیکاڵە ئازادەکان کەم دەبێتەوە. تەنانەت بە زیادکردنی هیدرۆجین پێرۆکساید کە مادەیەکی کیمیاییە سترێسی ئۆکسیداتیڤ زیاد دەکات، دوای پازدە خولەک دیسان خەڵووز هەمان کاریگەری پێشووی بوو. 


هەرچەند پێویستە توێژینەوەی زیاتر لەسەر چارەسەری دژەئۆکسیدانت بکرێت، بەڵام توێژەران پێیان وایە کە ئەم دەستکەوتە دەتوانێت بۆ داهاتوو زۆر بەکەڵک بێت.






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved