رۆمانێك ده‌توانێت وات لێبكات جارێكی‌تر له دایك ببیته‌وه، له دونیای رۆح و عه‌قڵی خۆته‌وه. ئه‌و عه‌شقه باوه مرۆڤ كوژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌مێكه وه‌كو ئه‌فسانه و چیرۆك و به‌یته‌كان ناخی ئێمه‌ی وێرانكردووه. چونكه هه‌میشه عاشق خۆكوژی ده‌كات بۆ مه‌عشوق له‌پێناوی شتێك‌دا كه خۆشی نازانێت چییه، یان ئه‌و گرێ ده‌روونییه‌ی چییه لێی بۆته كابوسێك؟ له‌م رۆمانه‌دا نووسه‌ر وامان لێده‌كات جارێكتر بیربكه‌ینه‌وه یان جارێكتیر عه‌قڵ و هۆشمان له دایك بێته‌وه. به‌وه‌ی خۆمان خۆشتربوێ له ئه‌وانیتر. رۆمانێكه ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و شوێنه‌ی كه روحت خوازیارێتی نه‌وه‌ك جه‌سته و غه‌ریزه‌كانت! ده‌تباته نێو دنیایه‌كی ته‌واو جیاواز، دنیایه‌كی جیاواز له دنیای هه‌ر كه‌سێكی تری ئاسایی، ئه‌م كتێبه وات لێده‌كات كه ببیت به مرۆڤێكی جوان و جیاواز له‌وانی تر وات لێده‌كات به چاوی دڵ ته‌ماشای ئه‌م جیهانه بكه‌یت، وات لێده‌كات به جوانی بۆ شته‌كانی ده‌وروبه‌رت بڕوانیت، ده‌تباته جیهانێكه‌وه كه روحت له‌و جیهانه‌دا ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر جیهانێك روحی تێدا ئاماده‌بوو ئه‌وا ده‌بێته جیهانێكی كامڵ، جیهانێك كه عاشق و مه‌عشوق تیایدا یه‌كتری ده‌دۆزنه‌وه. ئیدی فێرت ده‌كات كه چۆن خۆت بدۆزیته‌وه و له‌ناو روحی خۆتدا خۆت په‌روه‌رده بكه‌یت و گه‌ر ته‌نیاش بیت هه‌میشه له‌گه‌ڵ خۆتدا هاوڕێ بیت، خۆشه‌ویستی و ئازادی و سه‌ركێشیت پێده‌ناسێنێت، ئه‌م كتێبه رێگا تاریكه‌كانی ژیان رووناك ده‌كاته‌وه و تێكه‌ڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ روح و ناخ و ده‌روونی مرۆڤ. هه‌ر ره‌فتاره نایاب و باشترینه‌كانت فێرده‌كات له به‌رزترین لوتكه‌كانه‌وه سه‌یری عه‌شقه پاكه‌كانی تۆ ده‌كات عه‌شق شتێك نییه به دوو دێڕ باس بكرێ، به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كه‌ی له روحه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، چه‌ندین په‌ره‌گرافی په‌روه‌رده‌یی و ده‌روونی وا ناوازه‌ی تێدایه، ده‌توانی وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی به‌هادار بیخه‌یته نێو ژیانته‌وه ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی ماوه بۆخۆتانی جێبهێڵم و خۆتان بچن ئه‌م جوانی و سیحره‌ی نێو ئه‌م كتێبه ناوازه‌یه بخوێننه‌وه! رۆمان: له دایكبوونی دووه‌م نووسینی: پێشڕه‌و عه‌بدوڵڵا تاكه كتێبی چاپكراوی كتێبخانه‌ی مه‌م و زینه.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure