ئه‌یان تریهیرنێ، ئه‌و وێنه‌گره نابینایه‌یه كه هه‌ر له زكماكه‌وه كه‌ڕ بووه‌و نابیستێ، به‌ڵام له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا بینایی له‌ده‌ست داوه.ئه‌یانی ته‌مه‌ن 41 ساڵ هاووڵاتییه‌كی بریتانییه‌و هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی بینایی له‌ده‌ست دا، بڕیاری دا به‌ره‌نگاری نه‌خۆشیی نابینایی بێته‌وه‌و تا ساڵانێكی زۆریش رازی نه‌بوو گۆچانی تایبه‌ت به نابینایان هه‌ڵبگرێت، راسته ئه‌یان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه گرنگی به فۆتۆگرافی داوه، به‌ڵام ماوه‌ی 10 ساڵێك ده‌بێت ئه‌و كاره‌ی كردووه به پیشه، كه ره‌نگه قورسترین كار بێت بۆ كه‌سێكی نابینا. ئه‌یان له كاری فۆتۆگرافه‌ریدا تا ئێستا وێنه‌ی ده‌یان هونه‌رمه‌ند‌و ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ‌و خه‌ڵكی ئاسایی گرتووه، له‌وانه مارك وارنی ئه‌كته‌ر، وێنه‌ی ژنێكی ده‌رۆزه‌كه‌ر‌و وێنه‌ی پیاوێك له كاتی به‌شداری كردنی له خۆپیشانداندا.
بی بی سی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure