راپۆرتێكی هه‌ڵهێنجراو له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی سه‌ر گۆی زه‌وی كه له میلبۆرنی ئوسترالیا ئاماده كراوه هۆشداری ده‌دات سه‌رجه‌م وڵاتان كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه تا ساڵی 2050 شارستانیی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له ناو بچێت، ئه‌گه‌ر رێوشوێنی به‌په‌له نه‌گیرێته‌به‌ر بۆ كه‌م كردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی دیارده‌ی په‌نگخواردنه‌وه‌ی گه‌رما. راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، جیهان پێویستی به گۆڕانكاری ریشه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی دوانه ئۆكسیدی كاربۆن بگاته ئاستی سفر، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌م هۆشدارییه به هه‌ند وه‌ربگیرێت‌و كاری له‌سه‌ر بكرێت. راپۆرته‌كه‌ی میلبۆرن ده‌ڵێ: چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی دووكه‌ڵ‌و كاربۆنی زۆره‌وه چه‌ندان كاره‌ساتی سروشتی روو بده‌ن‌و په‌تا‌و نه‌خۆشی زۆر بڵاو بێته‌وه‌و شه‌ڕی گه‌وره‌ی نێوان مرۆڤ له‌سه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كان روو بدات، به جۆرێك كه ره‌نگه بگاته ئاستی جه‌نگی ئه‌تۆمی. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure