17/6/2019 02:52 PM

دوژمنی گەل، لە هەولێر دەستی پێكرد


هونەرمەند و دەرهێنەری شانۆیی ئەرسەلان دەروێش دەستی بە پرۆڤەكردن كرد لە شانۆگەری (دوژمنی گەل) لە نووسینی هینریك ئیبسن كە چەند ئەكتەرێكی كوڕو كچی شارەكانی كوردستان بەشداری تێدا دەكەن و بڕیارە یەكەم جار لە هەولێرو دواتر لەشارەكانی تر نمایشبكرێت.
لەبارەی دەستپێكردنی كارەكەیەوە، دەروێش دەڵێت: لەكاتێكدا كە زۆربەی پایتەختەكانی ئەوروپاو وڵاتانی جیهان بەردەوامن لە پێشكەشكردنی ئەم شاكارەی (هینریك ئیبسن)ی نەرویژی، بەنموونە لە بەرلین نمایشە سەرنجڕاكێشەكەی (تۆماس وستەر مایر) بەردەوامە ،لە پاریس تادوێنی نمایشی ئەم شانۆگەرییە لەدەرهێنانی (ژان سیڤادی) لە ئودیۆن بەردەوام بوو.. وائێمەش لە هەولێری پایتەخت دەستمان بە ئامادەكاری كردو دوێنێ بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر كە بەرهەمهێنەری كارەكەمانە، یەكەمین دانیشتنمان لەگەڵ بەشێكی گەورەی ستافەكەدا سازدا كە بەتێكڕا لە شانۆكارە ئەكادیمی و بەتواناكانن بە و ئومێدەی لە كۆتایی مانگی ئابی داهاتوو بێتە نمایشكردن .
خاك – بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved