17/6/2019 03:05 PM

تەرمی هونەرمەند ئیسماعیل سابوری لە سلێمانی بەخاكسپێردرا

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 17/6/2019، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و نەقیبی سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، تەرمی هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیسماعیل سابوری لە سلێمانی بەخاك سپێردرا، كە دوێنێ‌ بەهۆی نەخۆشی كتوپڕەوە كۆچی دوایی كرد.
 لە مەراسیمی ناشتنەكەیدا، نەقیبی سەندیكاو بەڕێوەبەری گشتیی سەرەخۆشیان لە سەرجەم كەسوكارو دۆست و هونەرمەندانی كوردستان كرد بەبۆنەی لەدەستدانی یەكێك لە دەنگە خۆش و پڕ سۆزەكانی كوردستان و راشیانگەیاند بە هەق مامۆستا ئیسماعیل سابوری شوێندەستی دیارە لە هونەری گۆرانی كوردی و مردنەكەی جێگای ئەسەفێكی گەورەیە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved