18/6/2019 03:35 PM

کەسانی بەتەمەنی قەڵەو لەوانەیە ساڵانێکی کەمتر لە ژیانیان بە تەندروستی بەسەر ببەن

تیمێکی توێژەران لە قوتابخانەی پزیشکیی دوک بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسە بەتەمەنانەی قەڵەون لە ساڵانی کۆتایی ژیانیان لە ٦٠، ٧٠ و ٨٠کانی ژیاندا، بە بەراورد بەو کەسانەی کە کێشییان ئاساییە زیاتر تووشی کێشەی تەندروستی لە چالاکییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا دەبنەوە.


قەڵەوی لە سەرانسەری جیهاندا بە تایبەت لە تەمەنی سەرەوەدا ڕوو لە زیادبوونە. لە کاتێکدا هەندێک لە توێژینەوەکانی پێشوو دەڵێن کە کەسانی بەتەمەنتر بە کێشی بەرزەوە ئەگەری هەیە بەقەدەر ئەو کەسانە بژین کە کێشیان ئاساییە، بەڵام ئەوە بەو واتایە نییە کە ئەو ساڵانەی کۆتایی ژیانیان لە تەندروستییەکی باشدا تێپەڕ بکەن.


دوکتور ڕاهوڵ مالهۆرتا، بەرپرسی توێژینەوەکە دەڵێت "لەناو کەسانی بەتەمەندا، چالاکیی فیزیکی و توانایی جێبەجێکردنی کارەکانی ژیانی ڕۆژانە یەکێک لە گرینگترین شتەکانە و دەرخەری تەندروستییەکی باشە. ئێمە بۆمان دەرکەوتووە کە کەسانی بەتەمەن کە قەڵەون، لەبەرامبەر کەسانێک کە کێشیان ئاساییە لە ساڵانی کۆتایی ژیاندا کەمتر ژیانێکی تەندروست بەڕێ دەکەن."




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved