18/6/2019 03:41 PM

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەرییەکی کەمیان لەسەر ڕەزایەتی مێرمنداڵان لە ژیان هەیە

توێژەران دامەزاراوەی ئینتەرنێتی ئاکسفۆرد، کە بەشێکە لە زانکۆی ئاکسفۆرد هەشت بەدواداچوونیان کرد بۆ ئەوەی لەسەر کاتبەسەربردنی زۆری مێرمنداڵان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاستی ڕازیبوون لە ژیانیان لێکۆڵینەوە بکەن.


ئەمە یەکەم توێژینەوەی قووڵ و قەبارە گەورەیە کە نە تەنیا لەسەر کاریگەریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر ڕەزایەتی ژیان کراوە بەڵکوو پێچەوانەکەشی لەبەر چاو گیراوە. بەر لەم توێژینەوەیە زانایان زانیارییەکی کەمیان لەسەر ئەوە بوو کە ئەو کەسانەی ڕەزایەتییان لە ژیانیان کەمترە زیاتر تۆڕی کۆمەڵایەتیی بە کار دەهێنن یان ئەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبنە هۆی کەمبوونەوەی ڕەزایەت لە ژیان.


پڕۆفیسۆر ئەندرو پرزیبلیسکی و ئامی ئۆربێن، نووسەری سەرەکیی توێژینەوەکە، دەڵێن کە ئەمە هەنگاوێکی گرینگە لە تێگەیشتن لە کاریگەرییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "بە هۆی بەرەوپێشچوونی خێرای تەکنۆلۆژی لەم ساڵانەی دواییدا، پرسیاری ئەوەی کە بەکارهێنانی زۆری تەکنۆلۆژی بۆ پەیوەندی لەگەڵ یەکتر چۆن کاریگەریمان لەسەر ژیانمان دادەنێت بۆتە مژارێکی گرینگ."


ئەم توێژینەوەیە پەیوەندییەک لە نێوان ڕەزایەت لە ژیان و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدۆزێتەوە. ڕەزایەتی کەمتر لە ژیان دەبێتە هۆی بەکارهێنانی زیاتری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پێچەوانەکەشی ڕاستە. ئەو پەیوەندییە دوو لایەنە زیاتر بۆ خانمان ڕاست بوو تا پیاوە. 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved