18/6/2019 03:44 PM

سترێس و بێخەوی مەترسی مردن سێ بەرامبەر دەکات

ژینگەیەکی کاری پڕ سترێس ئەگەر بێخەویشی لەگەڵدا بێت، مەترسیی مردن بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لەو کەسانەدا کە پەستانی خوێنیان بەرزە، سێ بەرامبەر دەکاتەوە.
توێژینەوەیەکی نوێ بە دوای ئەوەدا گەڕاوە کە چۆن سترێس و بێخەوی لەسەر تەندروستیی ئەو کرێکارانە کاریگەری دادەنێت کە پەستانی خوێنیان هەیە. 


توێژەران بۆیان دەرکەوت، ئەوانەی کە کێشەی خەویان نییە و سترێسی کاریان نییە، لە بەراورد بە کەسانێک کە سترێسی کاریان هەیە و کێشەی خەویشیان هەیە، ئەگەری مردنیان بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار سێ بەرامبەر بەرز دەبێتەوە.


توێژەران شیکارییان بۆ دراوەی نزیکەی ٢٠٠٠ کرێکار کرد کە تەمەنیان ٢٥ بۆ ٦٥ ساڵ بوو. کرێکارەکان پەستانی خوێنیان بەرز بوو بەڵام لە کاتی توێژینەوەکەدا نەخۆشیی دڵ و دەمار یان شەکرەیان نەبوو.


هەرچەند ئەوانەی کە تەنیا سترێسی کار یان بێخەوییان بوو مەترسیی مردنیان بە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ بەرز نەببۆوە، ئەوانەی کە هاوکات هەردوو کێشەکەیان بوو مەترسییان زیاتر لەسەر بوو.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved