18/6/2019 03:58 PM

ژنە شاعیرێكی عیراقی، دیوانەكەی لە سلێمانی بڵاوكردەوە


لە كافێنێتی ئەمنەسوورەكە لەسلێمانی، مەراسیمی واژۆكردن و دابەشكردنی دیوانە شیعری ژنە شاعیری عیراقی سائرە اكرم العكیدی بەڕێوەچوو.
 لەمەراسیمەكەدا، ژنە شاعیرەكە چەند پارچە شیعرێكی لە دیوانەكەی بەناوی (كلمات من الثلج) خوێندەوەو دواتر كورتەیەكی لەبارەی شێوازی نووسینی خۆی پێشكەشكرد، پاشان بە واژۆی خۆی دیوانەكەی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد. سائرە اكرم العكیدی یەكێكە لە شاعیرو چالاكوانی مەدەنی عیراقی كە بەردەوام پەیوەندییەكی دۆستانەی لەگەڵ رووناكبیرانی هەرێمی كوردستان هەیە.
خاك- بەیاد مەریوانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved